هەواڵ

مەکى ئامێدى، : نەوەکانى شێخ ئەحمەد وەڵامى مەسعود بارزانى دەدەنەوە

(108 بینراوە)   | Sunday, 06.19.2022, 12:08 PM |


مەکى ئامێدى، چالاکوانى ئۆپۆزسیۆن لەبادینان:
بەمزووانە نەوەکانى شێخ ئەحمەد وەڵامى مەسعود بارزانى دەدەنەوە


مەکى ئامێدى چالاکوانى ئۆزسیۆن لەدەڤەرى بادینان، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات: بەمزوانە نەوەى شێخ ئەحمەد بەڕاگەیەنراوێک وەڵامى مەسعود بارزانى دەدەنەوە.

مەکى ئامێدى ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، مەراسیمەکەى دوێنێى مەسعود بارزانى بۆ دەربازبوونە لەقەیرانە قوڵەى لەناو بارزانیەکان تێیکەتووە و بەرەو ئیفلاسى دەڕوات و دەڵێت: بارزانى لەم ڕێگایەوە دەیەوێت عەتفى خەڵک و ڕموزەکانى دەڤەرى بارزان بۆ خۆى ڕابکێشیت، بەڵام هەوڵەکەى لاوازە و سەرکەوتوو نابێت، چونکە بارزانیەکان زۆر نیگەران لە بنەماڵەى مەلا موستەفا و برینى قوڵ لەدڵیان دروستبووە".

ووتیشى: ئەوەى بارزانى ووتى، مەلا موستەفا قوتابى شێخ ئەحمەد و شێخ عەبدوسەلامە ڕاست نیە، بەوپێیى بەفشار و بەپارە ڕۆژانە خەڵک دەبەنە سەر گۆڕى مەلا موستەفا، بەڵام وەکو حیزب و عەشیرەت و حکومەت، جارێک نەچوونە سەر گڵگۆى شێخ ئەحمەد".

مەکى ئامێدى ئەوەشى ئاشکراکردووە، لەگەڵ بەشێکى شێخەکانى دەڤەرى بارزان لە پەیوەندیدایە، لەهەوڵدان وەڵامێکى تێر و تەسەلى قسەکانى مەسعود بارزانى بدەنەوە.




وێنە

جیاوازی دەسەڵاتی دوژمن و دەسەڵاتی کوردیی
نیهاد بارزانی ناسراو بە شێخ فستق بارزانی
مەسعود پولەکەی پاپای بە ریفراندۆمەکەوە دەنێت
هێزی گەل و هێزی دەسەڵات

راپرسی

سایتی تەڤداپریست بەلاوە جۆنە؟