TEVDA Press

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق پێشێلکاریەکانی هەرێم دەگەیەنێتە ئەنجومەنی ئاسایش

| Friday, 08.28.2020, 10:36 AM |


نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێنین هانس پلاسخارت له‌ عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێكی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی كە رۆژی 26/8/2020 بەرزی كردۆتەوە ،وەسفی هەریم زۆر بەخراپ دەكات و تیایدا لەوە دەدوێ کە هەرێم شەفاف نیەو توندوتیژە بەرامبەر خۆپیشاندەران. لە هەرێمی كوردستان، دەزگاكانی راگەیاندن دادەخرێن خۆپیشاندانەكان سەركوت دەكرێن.هەروەها له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، پلاسخارت، رایگه‌یاند کە لە هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی شوێنەکانی تری عێراق، شەفافییەت، ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی، چاکسازی بنەڕەتی، پێویستییەکی گرنگن.بەڵام وەڵامدانەوەی توند بۆ ڕەخنەی خەڵک و خۆپیشاندانەکان، سەرکوتکردنیان، یاخود داخستنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕێگەخۆشکەرنین