TEVDA Press

نیاز حەمید

چاڵاکی دوێنێ و ئەمرۆش کەم وێنەیە!.

| Tuesday, 06.21.2022, 02:26 PM |



گەریلا، شەرڤانانی ئازادی، دەڵێن: چەتەکانی پارتی بەکاری خۆ رانابن!.
- گه‌ریلاكان، شەرڤانانی ئازادی،له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیان ئه‌نجامدا و، له‌ باكوره‌وه‌ تا باشور، دوێنێ  گورزیان وه‌شاند: كۆنترایه‌ك و ٢٥ داگیركه‌ر سزادران .
هەرچی بۆ ئیمڕۆیە  له‌ ئۆپراسیۆنه‌كاندا  ٣٦ داگیركه‌ر سزادران، درۆنێك، كامێرایه‌كی حه‌راری تێکشکێنرا  و ٣ خێمه‌  داڕوخێنران.
- رۆژنامەوان پیردۆگان کەمال بۆ ستێرک تیڤی رایگەیاند؛ سەدان جەنازەی سەربازی تورک بە رووبەری هەرێمی پاراستنی میدیا(هێلی زاگرۆزدا) بڵاوبۆتەوە. دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت بیانباتەوە.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو مانگدا ٧٤٤ چالاکیی دژ بە سوپای داگیركەری تورك ئەنجامدراون و ٩٨٥ داگیرکەر كوژراون و ئاشكرای دەكات، چەتەکانی داعش و قاعیدە لەناو كوژراوانی سوپای توركیادان و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی گەریلاکانەوە، تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەرێمی رۆژنامەوانی لەو ناوچانە بۆی نوسیوم :
- گەریلا، شەرڤانانی ئازادی، هەواڵی بۆ سەرچەتە وچەتەکانی پارتی ناردووە، بۆ ئەوەی ژینگە کوردستان تێکنەچێت وخاکی کوردستان بەو جەنازانە چەپەڵ نەبێت، بێن ئەو جەنازانە ببنەوە و تەسلیم بە دەوڵەتی تورکیا بکەنەوە، هەموو هاوکارییەکیان دەکرێت. بە هۆی ئەوەی شەرڤانانی ئازادی خەریکی بەرخۆدانی بێهاوتان، ناپڕژێنە سەر دەفنکردنیان.
🔹- لەکاتی کوژرانی گروپێک لە سەربازی دەوڵەتی تورکیا، گەریلا بە پێی هەلومەرجی شەڕ رێگەدەدات بە بردنەوەی جەنازەکان، لێ جاری وا هەیە خودی سوپای داگیرکەر وگەورە دووەم سوپای ناتۆ، جەنازەکان بۆردومان دەکات دەیانکاتە هەزار پارچە بۆ ئەوەی وەک ونبوو لەلای ماڵباتیان حساب بکرێن و، زۆرجاریش بە هۆی بەرخۆدان لە هەلومەرجی شەڕدا ، ناتوانن نزیک بە مەیدانی شەڕ ببنەوە بە هۆی مەزنی بەرگری شەرڤانانی ئازادی.
🔹- ئەو ژمارە زۆرە لە کوژراوی دوژمن، حالەتێکی سایکلۆژیی گەورەی نێگەتیڤی بەسەر سەربازەکان دورستکردووە، بە جۆرێ هەر دەنگی تەقینەوەی یەک فیشەک دێت، دەست بەهاوار وگریان وراکردن دەکەن.

نیاز حەمید