TEVDA Press

گۆهدار زێباری

ئەو پاروویەی کە حوکومەت پێی قووت نادرێت رۆژنامەنوس گوھدار زێباری لە زیندانەوە

| Tuesday, 06.21.2022, 08:58 PM |




"نوسینی ئەم نامەیەم لە زیندانا وەڵامی پرسیاری سەرۆکی حکومەتە کە وتی کێ لەسەر بیرۆرا زیندانیکراوە، ئەوەتا من و دەیان ھاورێم لە بادینان لەسەر کاری رۆژنامەوانی و خەباتی مەدەنی زیندانیکراوین".
دوێنێ لە زینداندا لەگەل ھاورێکانم بە وردی سەرنجی ئەو مێزگەردەی مەسرور بارزانی مان دا لەگەڵ کومەڵێك رۆژنامەنوس دەبوایە ئەو رۆژنامەنوسانە ئەم ڕونکردنەوەیان بە مەسرور بارزانی ب دابا کە رۆژنامەنوسی ئیجازەی مەلایەتی نیە تا ھەویەکەی وەربگری و بی ھاوێژییە بن گیرفانی خوت و بڵێی من رۆژنامەنوسم
جارێ بوەستن سەندیکا کێ یە؟
ھەمان ئەو پرسیارەی مەسرور بارزانی دەربارەی دادگایی فیدرالی کردی.
ئەگەر تێگەیشتن لە رۆژنامەنوسی بە سەندیکاوە ب بەسترێت وەکو ئەوە وایە بڵێی دیار دێریسم یان شڤان پەروەر ھونەرمەند نین بۆ؟چونکە ئەندامی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان نین
بویە ئەوە حوکومەت و سەندیکا نین بڕیار بدەن من رۆژنامەنوسم یان نا کارەکان و نوسینەکانی من و خەلك بریاری ئەوە دەدەن
دووەم:
باسی ھێلی سور و سنور و شتی وا کرا ئەمانە کۆمەڵە چەنکێکن ھەموو دەستھەڵاتە سەرەروو و دکتاتورەکان دروستی دەکەن بۆ سەرکوت کردن و بەرتەسك کردنەوەی ئازادیەکان
بۆیە قەلەمی رۆژنامەنوس بەبێ بێدەر لەسەر ھەموو ئەو بابەتانە دا دەڕوات کە کێشە و گرفتی خەلك و نیشتیمانن ئەگەر لەناو ھەستیارترین دەزگادا رۆژنامەنوس زانیاریەكی دەست بکەوێت و بڵاوی بکاتەوە ئەو دەزگایە بوی نیە رۆژنامەنوس محاسبە بکات
چونکە ئەوە زیرەکی رۆژنامەنوسەکەیە دەبێ ئەو دەزگایە کارمەندی خۆی محاسبە بکات نەك رۆژنامەنوس.
سێیەم:
رەمزی نیشتیمانی کێ یە؟
کەسێك نابێتە رەمزی نیشتیمان بەرپرس بێت لە کوشتن و بێ سەروشوێن کردنی سەدان ھاوڵاتی لەسەر بیرورای سیاسی و رۆژنامەڤانی یان خوێنی ھەزارەھا رۆلەی ئەم نیشتیمانە لە ملی دابێت و شەری ناوخوی ئەنجام دابێت یان بەشێك بێت لە دزین و تەخشان وپەخشان کردنی نەفت و سامانی وڵات
چوارەم:
ئەمنی قەومی چیە؟
سەرەتا دەبێ بزانین چەمکی ئاسایش و ئەمنی قەومی ھەر چەکداری نیە، بەڵکو ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و خۆراک، ئازادی و دیموکراسیش سەقامگێریان پێویستە. ھەروەھا نابێ باسی ئەمنی قەومی بکەیت و پێشڕەوی داگیرکاری وڵاتەكەت بکەیت یان بەھانە و پینە و پەڕو بۆ شەرعیەت دان لە داگیرکاری بدەیت و بونی ولاتێکی داگیرکەر پێت باشتر بێت لە ھاونەتەوەیەکی خۆت، وەکو ئەوەی گوترا ھێزێکی کوردی باکور لە باشوری کوردستان چی دەکات ئەی لەشکەری رۆژ لە دینارتە و شێلادزێ چی دەکات؟
یاخۆد تورکەکان کە باپیریان شێخ عەبدولسەلام لە سێدارەدا خۆ ئەو کاتەش ئەو ھێزەی ئێستا باس دەکەیت لە بارزان نەبوو من بەرگری لە ھیچ لایەنێک ناکەم بەڵام بە ڕای من ئەو ھێزە کوردیانە باشترە لەوەی گروپە ئیسلامیە توندرەوەکانی تورك لە شاخەکانی کوردستان دا جێگیربکرێن وەکو ئەوەی لە عەفرین رودەدات کە ئەمە پلانی رۆن و ئاشکەرایی تورکیایە، خۆ دەبێت بزانن تورکیا بەرەو تەواوکردنی سەدساڵەی رێککەوتنی لۆزن دەچێت کە ساڵی ١٩٢٣ دژی رێککەوتنی سیڤەر کرا، لەم بەڕنامەو میساقی میلیدا تورکیا ویلایەتی موسل کە کەرکوک،ھەولێر، سلێمانی و دھۆکیش بەخۆیەوە دەگرێت بە مۆلکی خۆی دەزانێت.
بەشێکی تری مەترسی لەسەر ئەمنی قەومی ئەوەیە کاتێ ئەمنی قەومی بەکەسێك یان بنەماڵەیەك و حزبێکەوە ببەسترێتەوە ئەمە ناتەندروست و ھەڵەیە
وە ھەبونی ھێزی چەکداری شەخصی بلوکی ئیقتیصادی شەخصی و بیرە نەوتی تایبەت بە خۆیان یان بەکارھێنانی دادگا بوو تۆلەسەندنەوەیەکی سیاسی یان بەکارھێنانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بۆ پاراستنی حزب و بنەماڵە و چەند کەسێك یان حوکومرانی کردن بە رەق و توڵە سەندنەوە و سەنگەر گرتن بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و خەلک و پارێزگاکان
ئەمانە جێی سەرنج و پرسیارن و ھەرەشەی جددی لەسەر بابەتەکانی دیموکراسی ئازادی و مافەکانی مروڤ و ئەمنی ھاوڵاتیان و دەرئەنجامەکەشی ئەوەبوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم ھێزنە بە حزبی و سەرکوتکاری ئازادی بەناوبکات لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا.
حالەتێکی تری ناتەندروست لەو کوبونەوەیەدا ئەوە بوو بەشێك لەو کەسانەی لە وێ دانیشتبوون رۆژێك لە رۆژان پێکەوە ھاوسەنگەربوین و لەیەك دەزگای راگەیاندن کارمان کردووە و لەچەندین خول و راھێنانی رۆژنامەوانی پێکەوە بویە بەڵام جگە لە کاک محەمەد رەئوف و یەک دوو کەس، کەسی دیکە باسی کەیسی بادینانی نەکرد کە ئەو کەیسە بوتە خالێکی رەش لە نێو چاوانانی ئەم دەستھەڵاتە و ئەم کابینەی حوکومەتە کە لە ناو ھەموو راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان دا کەیسی بادینان بوتە نمونەی پێشێلکاریەکانی دژی رۆژنامەڤانی و ئازادی رادەڕبرین و دیموکراسی لە ھەرێم
بویە پێویست ناکات کۆمەلێك کەس لەدەوری خۆیان کوبکەنەوەو بڵێن ئەوانە رۆژنامەنوس نین
ئێمەی کورد قسەیێکمان ھەیە دەڵێن (شایەتی ڕێوی کلکیەتی).
گۆهدار زێباری