TEVDA Press

نیاز حەمید

زیــانەکانی ســوپای داگــــیرکـــــەر هــی ئەوەیە، لە هــــێڵی زاگرۆز بکشێنەوە؟

| Wednesday, 06.22.2022, 04:23 PM |


ئەم پرسیارە لە ناوەندەکان توێژینەوە وهەواڵگریی و هەندێ میدیای سەر بە رژێمی ئەردۆگان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. هەرچەندە گفتوگۆکان شاراوەیە و زۆر نایەتە سەر میدیاکان بۆ رای گشتی، لێ هەندێ ئاماژە هەیە ئەوە دەسەلمێنن کە گفتوگۆیەکی ئاوا هەیە.
گومانی تێدا نییە، دووەم گەورە سوپای ناتۆ بە بەکاربردنی گروپە تیرۆریستەکانی داعش ونوسرە وچەتەکانی رۆژ وچەتەکانی پارتی لەو شەڕەدا، زەربەی گەورەی وێکەوتووە، لە مێژووی سەدساڵەی ئەو سوپایە لێدانی وا گەورەی بەرنەکەوتووە.
گەریلا بە تەکتیک وتەکنیکی تازە، تەرزێک لە شەڕکردن دەکات، کە پێویستە لە گەورەترین ئەکادیمییەکانی سەربازیی دنیایێ بخوێندرێت.
سەدان تەرمی سوپای داگیرکەر لە گۆڕەپانی شەڕ بڵاوبۆتەوە. یەکێ لەو سەربازانەی کە تەرمەکەی لەبەردەست گەریلادابووە، دەوڵەتی تورک پرسەی بۆ داناوە و بەماڵباتەکەی ئەو کوژراوەی گوتوە، کە بە برینداری لە نەخۆشخانەی گەڤەر کۆچی دوایکردووە، هەر لەوێش دەفن کراوە!. ئیدی دەوڵەت ناتوانێت ئەو هەموو درۆیانە بەردەوامی پێبدات، ماڵباتی کوژراوەکان باوەڕیان پێ ناکەن، خەریکە رای گشتی تورکیا دژی ئەو شەڕە دورست دەبێت. هەپەگە ئەو راستیە بەبەڵگە لە رۆژانی دادێ بڵاودەکاتەوە.
ئایا ئەردۆگان، وەک گەورە تیرۆریستێک وفاشییەک، پشتی ئەو شکستە و چەقینە لە تەڵەی گەریلا، بڕیاری کشاندەوەی سوپاکەی دەدات؟
بە دیدی من، رەنگە بە هی زۆرانێکیش، ئەوانەی کەسێتی دڕندەیی ئەردۆگان و کەسێتی شۆڤینیزم و فاشیزم ناس بکات، ئەستەمە بڕیاری کشانەوە بدات، چونکە:
کشانەوە بە واتا لەناوچوونی. هۆکاری مانەوەی لە دەسەلاتدا بەردەوامیی شەڕە دژی کورد و هەڕەشەیە بۆ دەوروبەر، ئەگەرنا دەوڵەتی تورکیا شتێکی نەماوە پێشکێش بە گەلانی تورکیا بکات، لە ٩٠٪ خەڵکی لە ژێر هێلی هەژاریدان.
بەتێگەیشتنی من دەوڵەتی تورکیا تا ماوەیەکی دیکەش بەردەوام دەبێت لە شەڕی دۆڕاوی، دواتر دوای گەورەبوونی زێدەتری زیانەکان و فشارەکانی خەڵکی و نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، کەناڵی جیاجیا لەگەل پەکەکە ورێبەری گەلان دەکاتەوە، بۆ خۆ دەربازکردن لەو شەڕە و هەڵاتن لەگۆڕەپانی شەڕ.
نیاز حەمید