هەواڵ

گۆڤار ڕزگار خوشکی ڕۆژگار ڕزگار براکەم لە ئاسایشی گشتی لە هەولێر گیراوە

Friday, 08.28.2020, 03:22 PM


دەقی دووانی (گۆڤار ڕزگار) خوشکی ڕۆژگار ڕزگار کە لە ئاسایشی گشتی پارتی لە هەولێر دەستگیر کراوە

ئەم برایەی من کە بۆتە پێشمەرگە بۆ یەکەم جار چۆتە لای بەڕێز دکتۆر فوئاد مەعسوم کە بەڕێزیان جێگری دەستوری ئێراقی بون لە بەغدا، ئەم برایەی من شوفێری کاك فوئاد مەعسوم بو.
پاشان کاك فوئاد مەعسوم ناردی بۆدەورە، دەورەی زوباتی لەوێ دەورەکەی تەواو کرد بە پلەی ملازم دەرچو، ماوەی پێنج بو شەش ساڵ لای بەڕێز فوئاد مەعسوم بووه‌، کە ئەو وەختە کاك لەتیف ، لیوا لەتیف ، لەتیفە سور مەسئولی حیمایەکانی کاك فوئاد مەعسوم بو.
پاش فەترەیەکی زەمەنی خۆی نەقڵ کرد بۆ هێزەکانی 70 و لای لیوا ئەیوب بو بە پلەی ملازم ئەوەلی دەوامی دەکرد. پاشان لە ڕاستیا لەبەر کەمی معاشەکەی و ماڵ و منداڵ و ماڵیدایکیشمی بەسەرەوە بو وازی لە روتبەکەی و دەوامەکەی هێناو بو بە سایەق ترێلە. ترێلەی گرت بە دەستیەوە و ئیشی دەکرد لە کوردستانا.
پاشان کاك ڕێبازی حەملان کە بو بە وەزیری دارایی، کاك (دەرباز) ناردی بە شوێنیا کە بچێتە لای کاك ڕێباز و ببێتە مەسئولی حیمایەکانی کاك ڕێباز. ئەمیش وەکو ئەوەی تەکلیفیان لێ کردبو چووە لای ڕیبازی حەملان. بەڵام بە نێردراوی کاك دەرباز ناردیان، فەترەیەکی زۆر لای کاك ڕێباز بو بەڵام (ڕۆژگار)ی برام بۆ یەك ڕۆژیش لە هەولێر دەوامی لەگەڵ نەکردووە، ڕۆژگار بەس مەسئولی حیمایەکانی بووە لە سلینمانی، ئەگەر کاك ریباز هاتبێتە سلیمانی شەوێك دو شەو مابێتەوە ڕۆژگاری برامی لەگەڵدا بو.
پێش 11ی 6 بە چوار، پێنج ڕۆژ کاك ڕێباز تەلەفۆنی بۆ کرد دەبێت بێیتە هەولێر، ئەمیش ووتی کاك ڕێباز من حیزبایەتی ناکەم نابم بە پارتی، یەکێتیش نیم، من لە ماڵی خۆم دانیشتوم. کاك دەرباز منی ناردووە لەگەڵ تۆ، پاشان ووتی وەرە بۆ هەولێر ئیشم پێتە.
11 ی 6 چووە هەولێرلە سەعات 9ی بەیانیەوە تەلەفۆنەکەی قفڵ کراوە، ئێستا ئێمە بۆ هەرشوێنێك دەچین دەمێك پێمان دەڵێن: ئیتلاعاتە، برای من ئەگەر پاسپۆرتەکەی ببینن بۆ 10 ساڵیش دەبێت ئێرانی نەدیوە ئەمە یەك. دوو، برای من کرێچیە سێ کچی هەیە ژنێکی گەنج و جوانی هەیە، کەسێك ئەگەر ئیتلاعات بێت دەبێ خانویەکی هەبێت دەبێ سەرمایەیەکی هەبێت. دوای ئەوە وتیان نەخێر موادی موخەدیرە.
ئێستا لێکۆڵینەوەمان کردووە و لە لایەن دۆست و کەسێك کە دەستی ڕۆیشتبێ لە ئاسایشدا ئەڵێ: هیچ فایلێکی نیە، هیچ ئیعترافێکی نیە، لەدوای لێدانێکی زۆر و کارەبایەکی زۆر، ئەڵێ: بەس لەسەر فایلەکەی نوسراوە (حیجزی ڕێباز حەملان). ئەڵێ: هیچ شتێکی تری لەسەر نەنوسراوە.
لە ئاسایشی گشتی لە هەولێر گیراوە. تا ئێستا شەش جار دایکم و باوکم بینیویانە، ئەویش کلی جارێك 5 دەقە و 5، 6 ئاسایش بە چواردەوریەوە ئەوەستێت، ناهێڵن هیچ قسەیەك بکات، ناهێڵن هیچ بڵێت، هەر ئەوەندە باشم و ئێوە باشن و ئاگاتان لە منداڵەکانم بێت و تەواو. لەمە زیاتر نیە.
ئێمە دەمانەوێت ئەم برایەمان هەرچیەکی لەسەرە بیدەن بە دادگا، با دادگا حوکمی بات، ئەگەر هیچیشی لەسەر نیە بەریبەن، منداڵی هەیە ژنی هەیە، سێ کچی هەیە، ئەگەر پێت خۆشە وێنەی منداڵەکانیشت بۆ دەنێرم، وێنەی ملازمیەکەیت بۆ دەنێرم، وێنەی ڕوتبەکانیت بۆ دەنێرم، وێنەی هەویەکانیت بۆ دەنێرم کە لای فوئاد مەعسوم بووە چەند ساڵ.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت پرسیاری ڕۆژگار لە فوئاد مەعسوم بکات، ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان غیابیشی هەبوبێت لە مقەڕەکەی فوئاد مەعسوما هەقە هەر چیەکی لێ بکەن.
ئەم برایەی من سەر بە هیچ شوێنێك نەبووە بەس کورد بووە، بەس کوردایەتی کردووە، کوردایەتیش پێم وایە ئێستا لەم وڵاتەی ئێمەیا مەمنوعە، نابێ خەڵك کوردایەتی بکات


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟