لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دیموکراسیەکەی مەسرور بارزانی ئەمە بوو؟؟

Thursday, 06.23.2022, 02:15 PM


بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی بۆ ڕای گشتی پەیوەندیکردن لەشێروان شێروانی قەدەغەکرا...
دیموکراسیەکەی مەسرور بارزانی ئەمە بوو؟
دوای تێپەربوونی کەمتر لە ٢٤کاتژمێر لە بڵاو بوونەوەی پەیامی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە زینداندا ئەمڕۆ رۆژنامەنوس شێروان شێروانی  لەسەر ئەو پەیامە لەزیندان دا سزادرا و بەڵێننامەی پێ پرکراوەتەوە کە نابێ جارێکی دیکە قسە بۆ راگەیاندنەکان بکات.
لەخوارەوەی بەیاننامەکەدا شێروان وەک تێبینیەک نوسیویەتی  کە ئەگەر ھەر پێشێلکاریەکی تر یان ئەگەر ھەر مافێکی تری لێ زەوت بکرێت ئەم بەڵێننامەیە دەشکێنێت، ھەر پێنج خولەك دوای تێپەربوونی پرکردنەوەی  بەڵێننامەکە تەلەفونەکەی بلوك کرا  ،کە مافێکی تری لێ پێشێلکرا بویە ئەوە کارێکە پێچەوانەی مافی سزادراوانە بەدەر لە رێنماییەکان ئەم سزایە بەسەردا سەپێنراوە..
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان بەھۆی گەیاندنی پەیام بو دەرەوە سزادراون
جارێك لە ئاسایشی گشتی دوای حوکم کردنیان بە ناحەق بەھۆی بلاو بونەوەی پەیامەکانیان ھەر یەکە لە گوھدار زێباری شێروان شێروانی بۆ ماوەی ٦٥رۆژ سزادران
جارێکی تریش لەناو چاکسازی گەورانی ھەولێر ٢٨رۆژ تەلەفونی ھەر پێنج کەس راگیران
جارێکی تریش بەھەمان بابەت ڕێژەی حوکمی شێروان شێروانی ١٠٪‏کەمکرایەوە
کۆتا جاریش بەھوی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی شێروان شێروانی وەکو وەڵامێک بۆ  مەسرور بارزانی ئەمڕۆ بو ماوەی ١٥ رۆژ سزادرا.
زانیاری زیاتر لە بەشەکانی تر ئێمە لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بەدەستبهێنن
https://bio.link/tevdapress

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟