لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پیلانێکی قڕێژی دژی زیندانیانی بادینان ھەیە و ھێشتا لەسەر بیرورا سزادەدرێن

Friday, 06.24.2022, 07:49 PM



بۆ/ ڕای گشتی
بۆ/ لایەنە پەیوەندیدارەکان

بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشکرایە لەژێر سیاسەتی کابینەی نۆیەم بە عەقلیەتێکێ دۆگماتیکی و پۆلیسی ماوەی دوو ساڵە چ زۆڵم و پێشڵکاری یاسایی و مافی مرۆڤ بەرامبەر رۆژنامەنوس و چاڵاکوانانی بادینان کرا و دور لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا، پێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، دەستور و یاسا کارپێکراوەکانی ئێراق و ھەرێمی کوردستان و لەژێر حوکمی دادگایەکی حزبیانە سزادران.

بەداخەوە ماوەیەکە ھەست بە پیلانێکی قرێژی - خراپ دەکەین بە تایبەتی دوای ئەوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆچون و تێبینی خۆی خستەڕوو لەسەر کۆبونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەشێک رۆژنامەنوسان و بەرگێری لە خۆی و ھاوڕێکانی کرد دەربارەی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی خراونەتە پاڵ، بەداخەوە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر کاک شێروان سزادرا و لەنێو چاکسازی ھەولێر مافەکانی پێشڵکران و کۆدی پەیوەندیکردن لێ بڕاوە و پێیان وتوە نابێت قسە و پەیوەندی بکەیت، لە ئێستادا گواستویانە ھۆڵێکی دیکە کە بەپێ ڕێنماییەکان پێویستە لەگەڵ ھاوتا ماددە یاساییەکانی خۆی بێت، ھەروەھا لەژێر چاودێری کامێرا و تیمی ناو زیندان دایە، پێویستە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێگە بە دەستێوەردانی دەزگایەکی ئەمنی نەدات لەناو چاکسازی، ھەروەھا ڕەفتارانەش پێچەوانەی ئەو بەڵێن و درۆشمە بێ کردارانەی سەرۆکی حکومەتن کە لە کۆبونەوەکەدا کردی.

پێشتریش لەناو چاکسازیەکان ھەولێر و دھۆک زیندانیانی بادینان لەسەر پەیوەندی تەلەفۆنی و دەربڕینی بۆچونی خۆیان سزادراون، ھەندێک لە کتێبە ئاسایەکان لێ قەدەغەکراون و بێ بەشکراون لە خوێندن و خولی میوزیک و چەند مافێکیان، ھەروەھا پێنچ چالاکوانی شێلادزێ دوای سزادانیان و تەواوکردنی حوکمەکەیان ماوەی زیاتر لە مانگێک لە لایەن ئاسایشی گشتی ھەولێر ڕێگێری لێکرا بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی تا رێکارە یاسایی و ئیداریەکانی تەواو بکرێن و ئازادبکرێن.

پرۆسەی گرتن و ڕفاندنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان ھەر لە یەکەم رۆژا تا ئێستا نایاسای و نا دیموکراسییە، کە دوای ئەم ھەموو نیگەرانی ناوخۆ، نوێنەری وڵاتان لە ھەرێم (کونسۆڵخانەکان) و بەغداد (باڵیوزخانەکان) و رێکخراوە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ  چاوەڕێی ئەوە بووین حکومەتی ھەرێم  و بەدیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان پێداچونەوویەک لە سیاسەتی خۆیدا بکات دەربارەی پرسی ئازادی بیروڕا و کاری رۆژنامەنوسی و ئاشتەواییەک دروست ببێت، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زیندانیانی بادینان سزادەدرێن و ڕێگە بە بەشێک لە رۆژنامەنوسان نادرێن بگەڕێنە زێدی خۆیان و بە بیرکردنەوەیەکی سادیزمانە چێش لەم سەرکوتکاری و ترس و توقاندنە دەبینێت و ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، بەم سیاسەتکردنەش سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەبێت وئەمەش لە قازانجی ھیچ لایەنێکدا نیە.

ئەیھان سەعید - رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟