لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دادگه‌ها كه‌رخێ هه‌می بریارێن بافه‌ل تاله‌بانی راوه‌ستاندن

Saturday, 06.25.2022, 12:01 PM


بادینی
دادگه‌ها كه‌رخێ هه‌می بریارێن بافه‌ل تاله‌بانی راوه‌ستاندن
كه‌یسا یه‌كیتیا نشتمانیا كوردستانێ (ی.ن.ك) ل ئۆفیسا پارتیان ل به‌غدا هاته‌ راوه‌ستاندن
به‌ری چه‌ند ڕۆژان دادگه‌ها كه‌رخێ ل به‌غدا بریارا پارێزگاریێ ل سه‌ر یه‌كیتیا نشتمانیا كوردستانێ (ینك) ده‌رخست و ل گۆر وێ بریارێ هه‌می كارووبارێن یه‌كیتی (ی.ن.ك) هاتنه‌ راوه‌ستاندن.
ل گۆری ئاگاهیان، بریارا دادگه‌ها كه‌رخێ سێ خالێن سه‌ره‌كه‌ هه‌نه‌ كو ژ ڤان خالان پێك تێن:
لگۆری زانیاریان بڕیارا دادگه‌ها كه‌رخێ ژ3  خالێن سه‌ره‌كی پێك دهێت كو ناڤه‌رۆكا وان ئه‌ڤه‌یه‌:
1- هلوه‌شاندنا هه‌موو بریارێن بافڵ تاله‌بانی یێن پشتی 8ێ تیرمه‌هێ هاتینه‌ ده‌ركرن  كو ئه‌و ژی هه‌ر ژ خوه‌ ب سه‌رۆك كرنا باڤڵ تاله‌بانی هه‌تا گهۆڕینا مه‌كته‌ب سیاسی و بڕیارێن دی یێن تایبه‌ت ب لاهور شێخ جه‌نگی و هنده‌ك سه‌ركردێن نێزیكی وی ڤه‌دگریت.
2- هلوه‌شاندنا هه‌ر ده‌ستكارییه‌كا په‌یره‌وێ ناڤخوه‌ یا (ی.ن.ك) د داهاتیدا هه‌كه‌ بهێته‌ كرن.
3- راوه‌ستاندنا دۆسیا (ی.ن.ك) ل ئوفیسا پارتیێن سه‌ر ب كۆمسیۆنا بلندا هلبژارتنان هه‌تا ده‌مێ سكالایا لاهور شێخ جه‌نگی ژ لایێ دادگه‌ها كه‌رخێ نه‌هێته‌ ئێكلاكرن.
ل گۆر چاڤكانیان بریارا دادگه‌ها كه‌رخێ د ده‌مه‌كێ دایه‌ كو هه‌تا 1ێ ته‌باخێ بافل تاله‌بانی یان نوونه‌رێ وی ل دادگه‌هێ ئاماده‌ نه‌بیت دادگه‌ھ دێ بڕیارێ بێی ئاماده‌بوونا وی ده‌ت. دهێته‌ چاڤه‌ڕێكرن ببیته‌ ئه‌گه‌را هلوه‌شاندنا هه‌می بڕیار و ڕێكارێن كو پشتی 8ێ ته‌موزا 2021 ێ بافل تاله‌بانی ده‌ركرین كو  ژ وان بڕیارا ده‌ركرنا لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند سه‌ركردێن (ی.ن.ك) و گهۆرینێن ناڤخوه‌یی یێن حزبی بوینه‌.
---------------------------------

سورانی

دادگای كەرخ سەرجەم بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی راگرت...
🔸دۆسیەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەفەرمانگەی حزبەکان لەبەغدا هەڵپەسێردرا ..
چەند رۆژێك پێش ئێستا دادگای كەرخ لەبەغدا بڕیارێكی وەلائی لەبارەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەركردووەو بەپێی بڕیارەكە هەموو كاروبارەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕاگرتووە.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارەکەی دادگای كەرخ سێ‌ بڕگەی سەرەكی لەخۆ دەگرێت كە پێكدێت لەمانەی خوارەوە:
1- هەڵوەشاندنەوەی هەرچی بریاری دوای 8ی تەمموز لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دراوە هەر لەخۆكردنە سەرۆكی بافڵ تاڵەبانیی تا گۆڕینی مەكتەب سیاسی و بڕیارەكانی دیكەی تایبەت بە لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردایەتیەكی نزیكی ئەو .
2- هەڵوەشاندنەوەی هەر دەستكارییەكی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی ئەگەر لەداهاتوودا بكرێت.
3- هەڵپەساردنی دۆسیەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە فەرمانگەی حزبەكانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن تاوەكو سكاڵای لاهور شێخ جەنگی لەلایەن دادگای كەرخ یەكلایی دەكرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت ئەو بڕیارەی دادگای كەرخ لەكاتێكدایە كە بڕیارە تا 1ی ئابی داهاتوو ئەگەر بافڵ تاڵەبانیی یاخود بریكارەكەی لەدادگا ئامادەنەبێت، ئەوا دادگا بڕیاری خۆی بەغیابی لەبارەی یەكێتییەوە دەدات كە پێدەچێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو بڕیارو رێكارانە لەخۆ بگرێت كە لەدوای 8ی تەمموزی 2021 بافڵ تاڵەیانیی دەریكردووە، لەنێوانیشیاندا دەركردنی لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردایەتییەك و گۆڕانكاریی لەنێو حزبەكەی.

لە رۆژی 8ی تەمموزی 2021 بافڵ تاڵەبانی بەبەكارهێنانی هێز لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردایەتیەكی لەیەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دوورخستەوەو زنجیرەیەك گۆڕانی لەناو یەكێتیی كرد، لەوكاتەوە دۆخی ناوخۆی یەكێتیی قسەی زۆری لەسەردەكرێت و بەرەوشێكی ناسەقامگیردایە.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟