نامەی کۆمەڵی ئەفسەری ھاتو چۆی سلێمانی
| Tuesday, 07.05.2022, 11:55 AM |
به‌ناوى كۆمه‌ڵێ ئه‌فسه‌ر و ڕێگه‌پێدراو و كارمه‌ندى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى په‌یامێكى گرنگ و ته‌واو ڕاست و دروستمان هه‌بوو به‌و ئومێده‌ى له په‌یجه‌كه‌ى به‌ڕێزتانه‌وه بۆ ڕاى گشتى بڵاوبكرێته‌وه ..
(( كاتێ دزهمهزنهكان و گه‌نده‌ڵكاره پیسخۆره‌كان خه‌ڵات ئه‌كرێن ))
له‌به‌روارى 4/7/2022 به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و كه‌له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى تیمى یه‌كێتى له‌حكومه‌ت ده‌رچووه (عه‌مید عومه‌ر نامق حسن) كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى سلێمانى ، لێره‌وه كاره‌ساته‌كه ده‌ستپێده‌كا ئه‌و ساته‌ى مرۆڤ نازانێ بگرى یان پێكهنێ .
ئه‌م عه‌مید عومه‌ره نزیكه‌ى سیانزه ساڵ به‌ڕێوبه‌رى به‌شى هونه‌رى بوو لههاتوچۆى سلێمانى ، به‌شاهیدى هه‌موو لایه‌ك كه به‌هیچ جۆرێ حاشاى لێناكرێ ئه‌م عومه‌ره نموونه‌ى زه‌قى گه‌نده‌ڵى و دزى و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات بوو ، بهكوورتیهكهى ئه‌م پیاوه بۆ كاسپى و قازانج هاتبووه هاتوچۆ نه‌ك خزمه‌ت ، ئه‌وه‌بوو ساڵێك زیاتر پێش ئیستا بۆنى دزى و تاڵانى به‌شى هونه‌رى و عه‌مید عومه‌ر له‌هه‌موو كات زیاتر بڵاوبۆیهوهههربۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه لێكۆڵینه‌وه‌ى لهگهڵداكرد و به‌هه‌زاران دۆسیه‌یى گه‌نده‌ڵى مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر ساغبۆوه ، عه‌مید عومه‌ر به‌په‌له هاناى برد بۆ سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسه‌كانى شه‌ریكى .. ئه‌وانه‌ى سه‌دان كارى نایاساییان بۆكردبوون ، بۆیه به‌فه‌رمانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئیكتیفاكرا به‌وه‌ى ته‌نها سزاكه‌ى ئه‌وه‌بوو نێردرایه ماڵه‌وه ، له‌و به‌رواره‌شه‌وه هیچ پۆستێكى نه‌بوو و ڕۆژانه په‌له‌قاژه‌ى واستهكردنى بوو له مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب ڕێكخستى یه‌كێتى و سواڵى پۆستكردن له‌به‌ر قاپى ئه‌م مه‌سئولى حیزبى و ئه‌و به‌رپرسى حكومى .
گه‌نده‌ڵى له‌سه‌رده‌مى عمید عومه‌ر به‌جۆرێ سهریكێشابوو كه ژماره‌ى تابلۆى جوان و مامه‌ڵه‌ى ته‌زویرى تابلۆبهخشین به ئوتومبیل به‌ده‌ر له‌یاسا و ڕێنماییه‌كان هه‌ر به‌ئاشكرا و ڕۆژى ڕووناك ساقى و باقى پێوهئهكرا ، به‌شى هونه‌رى ببوه چایخانه‌ى دهڵاڵهكانى مهعرزهى ئوتومبیل ، به‌سه‌دان ئوتومبیلى لاكزز و پاس و لۆرى و لاندكروزى گرانبه‌ها كه به‌نایاسایى هاورده‌ى هه‌رێم كرابوون له‌سه‌رده‌ستى عه‌مید عومه‌ر به‌یاسا شكێنیهكى زه‌ق و بێ ئابرووانه تابلۆیان پێ ده‌درا و به‌مجۆره‌ش نرخه‌كانیان چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاریان ده‌چووه سه‌ر ، عه‌مید عومه‌ر به‌جۆرێ ببووه ملیۆنێر كه سه‌ره‌تا ئیقامه‌ى پۆڵه‌ندى بۆ خۆى و خێزان و منداڵه‌كانى كڕى به چوارده(14) ده‌فته‌ر دۆلار ، پاشان كه‌سه‌رده‌مى پاسپۆرتى دۆمنیكان هات به‌شاهیدى ئه‌و نوسینگهیهیى بۆ خۆى و خێزان و منداڵه‌كانى وه‌رگرت بهنهقدى بڕى چل و دوو (42) ده‌فته‌ر دۆرلاى دابوو ، واته نزیكه‌ى نیو ملیۆن دۆلار .
عومید عومه‌ر ده‌رچووى كۆلێژى سه‌ربازى قهلاچوالانه خولى دوو سنفى هاوه‌ن و ڕاجیمه‌یه به‌ڵام به واسته‌و مه‌حسوبیه‌ت و نایاسایى خۆى گواسته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، له‌شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش كاتێ هاوڕێكانى له به‌ره‌كانى شه‌ڕ ڕۆژانه شه‌هید ده‌بوون و زامار ئه‌بوون ، به‌شاهیدى هه‌مووان عه‌مید عومه‌ر له سه‌یران و سه‌فاى ئه‌وروپابوو ، عه‌مید عومه‌ر بێ له‌وه‌ى ده‌یان شوقه‌و ڤیلاى گرانبه‌هاى هه‌یه له سلێمانى .. له‌هه‌ریه‌ك له ئه‌سته‌نبووڵ و وارشۆى پایته‌ختى پۆڵه‌ندا چێشتخانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه بێ له موڵكه‌كانى تر ، ئێمه لێره‌دا ته‌نها حه‌قیقه‌تى گه‌نده‌ڵییه‌كانى په‌یوه‌ست بههاتوچۆى سلێمانى ده‌خه‌ینه گه‌ڕ و ناچینه سه‌نگه‌رى ئابرووچوونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت بهعهمید عومه‌ر زۆر مه‌زن و مه‌ترسیدارتره و سهرگوزشتیهكى بۆگه‌نه بۆ خۆى ، له‌كۆتایدا هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵین كه كورد ڕاستى فه‌رمووه كه وتویهتى : ته‌یرى گوول عاشق به‌دارى ژه‌قنه‌بووته .
كۆمه‌ڵى ئه‌فسه‌ر و ڕێگه‌پێدارو كارمه‌ندى هاتوچۆى سلێمانى
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved