TEVDA Press

سەرۆک وەزیرانی سوید پێی وایە، کە تورکیا ولاتێکی دیموکراتییە چونکە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت

| Wednesday, 07.06.2022, 09:13 AM |


دوای ئەو دانیشتنەی سوید و فلەندا لەگەڵ تورکیا ، کە لە مەدرید رێکەوتنیان کرد و تورکیا رازی بوو، کە ئەو دوو ولاتە بێنە ناو ناتۆوەو، ئەویش  لەسەر  زۆربەی ئەو خاڵانەی کە تورکیا کە داوای لەو دوو وڵاتە کردبوو، بۆ ئەوەی رازیبێت لە ناتۆ دەنگیان پێ بدات. زۆربەی خاڵەکانیش لەسەر مەسەلەی کورد و پەکەکە بوو، کە چەند پەنابەرێکی سەر بە پەکەکە رادەستی تورکیا بکرێنەوە.
ئیستا بەرپرسە باڵاکانی فیلەندا و سوید لەلایەن راگەیاندنەکانەوە کەوتوونەتە بەر هێرشی  پرسیاری زۆر ،کە لە ناچارییدا ناتوانن وەلامی راستەقینە بدەنەوە و بەلاریدای دەبەن، یان خۆیانی لیدەدزنەوە. بۆ نمونە:
هەردوو سەرۆک وەزیران ماگدالینا ئاندەرسۆن و سەرۆکی ئێم ئۆلف کریستەرسۆن لە ماوەی هولاتێکی دیموکراسیە یان نا؟! لە وەلامدا هەردووکیان دەڵێن: دیموکراسی وڵاتێک بەو مانایەیە کە هەڵبژاردنی گشتی و مافی یەکسانیان تێدا هەیە.
بەڕای ستافان ئای لیندبێرگ زانای سیاسی و دامەزرێنەری پەیمانگای ڤی-دیمی سویدی، کە پێوانە و پلەبەندی دیموکراسییەکانی جیهان دەکات، بۆ ئەم قسە و و لێدوانەکانی ئاندەرسۆن و کریستەرسۆن دەڵێت ئەمانە دژی هەموو ڕاستییەکانن، تەنانەت لە دیکتاتۆرییەکانی وەک ڕووسیا و بیلاڕووس هەڵبژاردنی فرەلایەنە ئەنجام دەدرێت
هیچ ڕاپرسییەکی جدی دیموکراسی و شیکەرەوە یان توێژەرێک لە ناوچەکەدا نییە، کە ئەمڕۆ ئەوە بسەلمێنێت، تا تورکیا بە دیموکراسی وەسف بکات ئەوە قسەی رووتە و ساکارانەیە.
سەرچاوەی هەواڵ:
msn
تەڤدا پرێس