لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەوانە بڕیاری لەنیوبردنی بەشیێکی کادیرە سەربازیەکانی یەکیتیان دوای ٣١ی ئاب دا

Monday, 08.31.2020, 10:56 AM


دوای ئەوەی مەسرور بارزانی لەساڵی ١٩٩٩ بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و دواتر لە٢٠٠٠ بووە بەرپرسی پاراستن و ناوی ڕیکخستنی تایبەتیان لادا و کردیانە دەزگای ئاسایشی پاراستن ولەسالی ٢٠٠١ هەموو بەشەکانی پاراستنیان پیک هینراو وەک دامەزراوەیەکی توکمەتر دروستیان کرد . یەکێک لەوکارە سەرەتایانەی مەسرور بارزانی ئەنجامی دا ، داوای کرد کەدۆسیەی دەستگیرکراوەکانی یەکێتی بەتایبەتی ئەو بەرپرسە سەربازیانەی یەکیتی کەدوای ٣١ی ئاب دەستگیرکراون یەکلا بکەنەوە واتا ئەوانەی تاوانیان بەرامبەر پارتی کردووە یان بەمەترسیان دەزانن ، لەنێویان ببەن و ئەوانی تریش بگەرینەوە نیو زیندانەکان . بۆیە لێژنەیەک بەسەرپەرشتی کەریم سەنجاری و هاوبەشی بەرپرسی دۆسیەی یەکێتی لەپاراستن ، عسمەت ئەرگوشی و حوسێن پەرلەمان کەلەکۆندا پەرلەمان بوو هاوکات دادوەری لێکۆلینەوەی پاراستنیش بوو ، وە ئازاد بەرواریش چاودێری و بریاردەرێکی گرنگ بوو. پێک هات و بەلیستیک پێشکەش بەمەسرور بارزانی کرا کەکامەیان لەنێوببردڕێ وکامەشیان بمێنیتەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟