لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەرباری تەواوکردنی حوکمەکەیان ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکرێت

Friday, 07.08.2022, 01:59 PM


بۆ/ ڕای گشتی

"گروپێکی دەرون نەخوشی نێو پارتی بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دەستێوەردان لە دادگا و چاکسازی دەکەن و ڕێگرن بەپێ یاسا زیندانیان ئازادبکرێن"

پرۆسەی گرتن و ڕفاندنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان لەژێر حوکمڕانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ھەر لە یەکەم رۆژ تا ئێستا نایاسای و نا دیموکراسییە، کاردانەوە و نیگەرانی نێوخۆیی و جیھانی لێکەوتەوە و لەبری پێداچونەوە و باشترکردنی دۆخەکە ئێستا گروپێکی دەرون نەخوشی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دەستێوەردان لە کروباری دادگاو و چاکسازی گەورانی ھەولێر دەکەن، ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی سزاکەیان تەواوکردوە.

لە ڕووی یاساییەوە بەپێ بڕیاری دادگا و کەمکردنەوەی لەسەدا ٥٠٪‏ی سزاکەیان لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە و لەبارچاوگرتنی یاسای ژمارە ٢٣ی بنەما دادگاییەکانی سزا (اصول محاكمات الجزائية)، ئازادکردنی مەرجدار (إفراج الشرطي) ماددەی ٣٣١، سزای زیندانیانی بادینان تەواو بوە و زیاتریش لە ماوە یاساییەکەی خۆیان ڕاگیراون و پێویستە دەستبەجێ ئازادبکرێن:

گروپی یەکەم لە ١٦/٢/٢٠٢١ بە شەش ساڵ سزادران کە پێکدێن لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم، گوھدار زێباری).
گروپی دووەم لە ١٦/٥/٢٠٢٢ بە دوو ساڵ سزادران کە پێکدێن لە (مەحمود ناجی، نێچیرڤان بەدیع، ئەمجەد شوکری، کۆڤان تارق، یوسف ئیبراھیم).

ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین ئەم جەژنە بە ھاتنی کەسوکارەکانمان لە زیندان بە خوشی بکەین کە مافێکی یاساییانە نەک منەت، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زیندانیانی بادینان سزادەدرێن و رۆژنامەنوس (قارەمان شوکری) کە بە بێ پارێزەر حەوت ساڵ سزادراوە ھیچ پداچونەوەیەک لە دوسیەکەیدا ناکرێت و (شێروان سەعید سیاری و رۆژگار رزگار) و دەیان زیندانی دیکە زیاتر لە چوار ساڵە بە نایاسایی لە ئاسایشی گشتی ھەولێر ڕاگیراون و دادگایی ناکرێن، ئەم ھەموو یاساشکێنی و ڕقە سیاسییە پێمان دەڵێت کە گروپێک لەنێو پارتی دا بە بیرکردنەوەیەکی سادیزمانە چێش لە ئازاردانمان و سەرکوتکاری و ترس و توقاندنە دەبینێت، ئەم ھەرێمە بەرەو ئاقارێکی زۆر خراپ دەبات.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟