له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن رایه‌دارانی زۆنی زه‌رد بڕیاری زیندانی كردنم درا , زیندانی كردنێك مه‌گه‌ر هه‌ر خۆم هه‌ستی پێبكه‌م چۆن زولمێكم لێكرا كه تا له‌ژیاندابم كاریگه‌ری مه‌عنه‌وی له‌سه‌رم ده‌مێنێت !
١٢ی ٧ ی ٢٠١٨ رۆژی زیندانی كردنم بوو , دوای نیوه‌ڕۆ بوو ئاگاداربووم چاودێری ده‌كرێم , پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆ كرا چه‌ند ڕۆژێك له‌ماڵه‌وه دووركه‌ومه‌وه تاكو كێشه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌لام من ره‌تم كرده‌وه قه‌بولی هه‌ڵاتن و ئاواره‌یی و خۆ شاردنه‌وه بكه‌م چونكه هیچ تاوانێكم نه‌كردبوو .
مانگی تهمووز ده‌مه‌و ئیواره , كاتژمێر ٤:٢٢ خولهك له‌ماله‌وه ده‌ست بهسهركرام , من له‌چاوه‌روانی دیداری زیندان بووم چونكه پێشوه‌خته ئه‌و بڕیاره درابوو , راستی بلیم چه‌ند رۆژێك پێشووتر هه‌ستم بهنیهتێك كردبوو بۆ زیندانی كردنم .
دوای ده‌سگیركردنم و ده‌ستپێكردنی لێكۆلینه‌وه من هه‌ر سه‌ره‌تا بێباكی خۆم ده‌ربڕی له‌وه‌ی هیچ تاوانێكم كردبێت , به‌لكو تا ئازادبوونم پێداگربووم له‌وه‌ی من بێ‌تاوانم , راستیهكهش هه‌ر واده‌رچوو به بێتاوانی ئازادكرام .
ماوه‌ی زیندانی كردنم له ١٢ ی ٧ تاكو ١ی ١١ ی هه‌مان ساڵ بوو , ده‌كاته ١١٢ رۆژ , له‌و ماوه‌یه زۆر به‌ڵێن درا بۆئازادبوونم هه‌مووی ناراست ده‌رچوو , به‌لام له‌كۆتایدا ئازادبووم .
به‌هۆی زیندانی بوونم خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌م دا له خوێندن و كار , ئه‌و كاته‌ی من گیرام دوای چه‌ند رۆژێك تاقیكردنهوهكانم ده‌ستی پێده‌كرد , به‌داخه‌وه ڕێگه‌یان نه‌دا به‌شداربم له تاقیكردنهوهكانم بۆیه به ده‌رنه‌چوو ههژماركرام به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بارودۆخی من بكه‌ن , ئه‌وه‌یان زولمێكی هێنده گه‌وره ده‌رهه‌ق بهمن كرا, هه‌رگیز ئه‌و زولمه له‌یاد ناكه‌م .
به‌پێی زانیاریه‌كانم , ده‌بوایه پێش یه‌كی مانگی یازده ئازادبكرێم به‌لام رۆژێك دواكه‌وت , بۆیه ئه‌مشه‌وه تا به‌ره‌به‌یان نه‌خه‌وتم , به‌ره‌به‌یان خه‌وتم تا نزیك سه‌عات ده‌ی به‌یانی , دوای ئه‌وه‌ی بانگ كرام , به مۆبایلێك گوتیان په‌یوه‌ندی به باوكت بكه , بێته دوات , تۆ ئازادبوونی , ئیتر به‌و شێوه‌یه ئازادكرام .
شێوازی ئازادبوونم , له‌ماوه‌ی لێكۆلینه‌وه بوو , ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌زیندان بووم دوو جار منیان برده دادگا , زانیاری ئه‌وه‌م نیه ئایا ته‌وقیف كرام یان ئه‌و په‌ڕاوه‌ی من به هه‌لواسراوی مایه‌وه , به‌لام ده‌قیقم له‌وه من بۆیانم سه‌لماند بێ‌تاوانم .
سه‌ركه‌وتن و ئازادی به‌شی هه‌مووان بێت , هه‌رهه‌بن
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved