TEVDA Press

ئاژانسێکی جیهانی ڕاپۆرتێکی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

| Thursday, 07.14.2022, 08:48 PM |




ئاژانسی جیهانی فرانس پرێس ڕاپۆرتێکی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات ئازادی ڕادەبڕین بەر تەسککراوەتەوە و ڕۆژنامەنووسان و دەنگە ناڕازییەکان سەرکوت دەکرێن و هەروەها ئاماژەدەکات بەوەی
🔹لەهەرێمی کوردستان دوو بنەماڵە لە هەولێر بارزانیەکان و لەسلێمانی تاڵەبانییەکان لەململانێدان بۆ زیادکردنی هەژمونی خۆیان و هیچ کام لەململانێکیان لەبەرژەوەندی خەڵکدا نییە و تەنها بۆ بەدەستهێنانی پارە و پۆستە .
🔹بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و بێکاریانەوە گەنجان پەنا دەبەنە بەر کۆچکردن .
🔹ڕۆژ بەڕۆژ گەندەڵی و بێکاری زیاتردەبێت .
🔹بەهۆی ڕێنەکەوتنی هەرێم و بەغدا موچەی موچەخۆران بۆتە قوربانی .

تەڤدا پرێس