TEVDA Press

عێراق كه‌ داواى 26 ملیار دۆلار له‌توركیا ده‌كات

| Friday, 07.15.2022, 09:23 PM |


عێراق دواین گورزى له‌ پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم وه‌شاند عێراق به‌بێ ڕه‌چاوكردنى داواكارى توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ر توركیاى تۆماركردوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمدا سه‌روه‌رى ووڵاته‌كه‌ى پێشێل كردوه‌.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، وه‌زیرى نه‌وت خۆى ئاماده‌بوه‌ له‌ پرۆسه‌ى دادبینى بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافه‌ یاسایی و داراییه‌كانى عێراق له‌پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وتدا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سكاڵاكه‌ى عێراق كه‌ داواى 26 ملیار دۆلار له‌توركیا ده‌كات هه‌نگاوى باشى بڕیوه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن له‌چه‌ند مانگى داهاتوودا دادگا به‌ ئاماده‌بونى پارێزه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى ئه‌وه‌بدات كه‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ نایاساییه‌و ئه‌و مافه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودى حكومه‌تى عێراق.

تائێستا توركیا چه‌ندجارێك له‌ڕێگه‌ى دیبلۆماسیه‌وه‌ هه‌وڵى داخستن و دواخستنى ئه‌م كه‌یسه‌ى داوه‌و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێت" مافه‌ یاساییى و داراییه‌كانى حكومه‌تى عێراق به‌ده‌ستده‌هێننه‌وه‌".
تەڤدا پرێس