TEVDA Press

لێپرسراوی هێزی دژە تیرۆری یەكێتیی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

| Sunday, 07.17.2022, 08:06 PM |


وەهاب هەڵەبجەیی لێپرسراوی هێزی دژە تیرۆری یەكێتیی ، بەتۆمەتی كوشتن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، لەكاركردن سڕكرا

ئەمڕۆ فەرمانی گرتن بۆ وەهاب هەڵەبجەیی لێپرسراوی هێزی دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەرچوو، بەتۆمەتی كوشتنی كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەزستانی رابردوو لە قەرەهەنجیر.
بەپێی زانیارییەكان جگە لەفەرمانی گرتن بەپێی ماددەی 406 كە لەلایەن دادوەری پەیوەندیدارەوە دەرچووەو رەوانەی ئەنجەنی ئاسایش كراوە، هاوكات وێنەی فەرمانەكە رەوانەی هەموو فرۆكەخانەكانی كوردستان و بازگەكان كراوە تا دەستگیری بكەن. هەروەك فەرمانێكی جیاوازیش لەئەنجومەنی ئاسایشەوە رەوانەی دەزگای دژە تیرۆركراوە كە هەموو ئیمزاو فەرمانێكی وەهاب هەڵەبجەیی راگرن تاوەكو دۆسیەكەی لەدادگا یەكلایی دەكرێتەوە.


تەڤدا پرێس