TEVDA Press

یەکێتی ئەوروپا دژی هێرشەکەی تورکیا لەزاخۆ بەیاننامەیەکی دەرکرد

| Friday, 07.22.2022, 10:21 AM |



یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە پارێزگای دۆهوک ئەنجامدرا کە بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژران و برینداربوون کە ڕۆژی چوارشەممە بوو.

یەکێتی ئەوروپا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازێت.

بەئامانجکردن و کوشتنی خەڵکی سڤیل پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.  پێویستە لێکۆڵینەوەیەک بکرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کێ بەرپرسیارە لەم هێرشە.
هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی عێراق دەردەبڕێت و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییە نەگۆڕەکانی بۆ سەروەری و سەقامگیری عێراق.


تەڤدا پرێس