لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق ـ تورکیا 

Saturday, 07.23.2022, 11:24 AM


فوئاد حسێن لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق ـ تورکیا .
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر پشکی پارتی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا سەبارەت بە تۆپبارانەکەی تورکیا لە ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ ، ڕایگەیاند تەنها ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراقی کە سەبارەت بە دبلۆماسین جێبەجێ دەکرێت وەک تۆمارکردنی سکاڵا لەئەنجومەنی ئاسایشی نیۆرک ،  وەسەبارەت بەکاردانەوەکانی عێراق و تایبەتتر موقتەدا سەدر سەبارەت بەوەی کۆتایبێت بە رێکەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند هیچ ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنی لەگەڵ عێراق نییە ، و ئەوەی هەیە دەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٩٨٤ کە کۆبونەوەیەک هەبووە لەنێوان هەریەک لە وەزیری دەرەوەی عێراق "تارق عزیز" و وەزیری دەرەوەی تورکیا کە تیایدا هاتووە :
١ـ تورکیا بۆی هەیە بە دووری ٥ کیلۆمەتر بێتە ناوخاکی عێراق .
٢ـ ئەگەر هات و تورکیا بڕیاریدا بێتە ناوخاکی عێراق پێوستە پێشووتر حکومەتی عێراق ئاگادار بکات
٣ـ ئەگەر هاتو هاتەناو خاکی عێراق لەماوەی ٧٢ سعاتدا بکشێتەوە
٤ـ ئەم خاڵانە تەنها بۆ یەک ساڵە.
وە ڕایگەیاند ئەوەی هەیە تەنها لەو کۆبونەوەیە وتراوە و بۆماوەیەکی کاتی بووە ئەگینا هیچ شتێک نییە بەناوی ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان عێراق ـ تورکیا وە هیچ نوسراوێک نییە و ئەوەی هەیە دەوترێ لەوبارەیەوە هەڵەیەکە و بوونی نییە ، شایەنی باسە پێشوتر  مەکی ئامێدی ئەندامی بۆردی تەڤدا پرێس لەبەرنامەیەکی ساڵی ڕابردویدا ئاماژەی بەوە دابوو هیچ رێکەوتنێکی ئەمنی بوونی نییە لەنێوان عێراق و تورکیا و لەساڵەکانی ٨٠دا لێکتێگەشتنێک هەبووە لەنێوان هەردوولا وە هیچ رێکەوتنێک نەبووە ، ڕێکەوتنی نێوان دوو دەوڵەت دەبێت لە ویلایەتە یەکڤرتووەکان تۆماربکرێت وە ئەوەی ئێستا دەکرێت بەناوی ڕێکەوتنی ئەمنی هەمووی ناڕاستە و هیچ بناغەیەکی نییە .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟