TEVDA Press

هەژدە ساڵە پارتی هاوڵاتیەکی بێسەروشوێنکردوو

| Thursday, 07.28.2022, 09:46 AM |


ماوەی هەژدە ساڵە پارتی هاوڵاتیەکی بێسەروشوێنکردووە و تاوەکو ئێستا چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە ..

محمد سدیق هەرتەلی لە  ٢٧ ⁄ ٧ ⁄ ٢٠٠٤ لە بازگەی ئاکرێ لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراوە ، ھەژدە ساڵە چارەنوسی نادیارە، بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت لەسەر ئەنجام دانی تاوانێکی دیاری کراو.
بەگوێرەی قسەی بنەماڵەی ناوبرا ئەو پیاوە خاوەنی کۆمەڵێک منداڵەو جگەلە کاسبی هیچ ئیشێکی تری نەکردوەو هەموو ئەو خەڵکەی کە دەیناسێت شاهیدی بێتاوانی دەدەن.

بنەماڵەی ناوبرا داوا دەکەن چارەنوسی ڕۆڵەکەیان بە دیار بخەن چ زیندوو بێت یا کوشت بیتییان، وە ھەروەھا داوا دەکەن ئەگەر ڕۆڵەکەیان تاوانێکی ئەنجام داوە ئاشکرا بکرێت و سزاکەشی ڕابگەیەندرێت.
بەڵام دڵنیان ڕۆڵەکەیان بێ تاوانەو تاوانێکی گەورە بەرامبەر بەخۆی و منداڵەکانی ئەنجام دراوە. داوا دەکەن چارەنوسی ئاشکرا بکرێت.

تاکو ئێستا ھاوسەری ناوبراو سێ جار سەرۆكی پارتی دیموكراتی بینیووە لە بالیسان و شەقڵاوەو ڕانیە وەهەروەها جێگری سەرۆكی پارتی دووجار بینیووە. وە سەرۆكی حكومەتیشی یان بینیووە، داوای ئاشکرا کردنی چارەنوسی ھاوسەرەکەی کردوە بەڵام بەداخەوە ھیچ ئەنجامێکی نەبوە.

تەڤدا پرێس