TEVDA Press

بەیاننامەی پشتگیریکردن : ‏‎لە ژێر دروشمی یان مردن یان ئازادی

| Thursday, 07.28.2022, 11:21 AM |


بەیاننامەی پشتگیریکردن :
‏‎لە ژێر دروشمی یان مردن  یان ئازادی

‏‎ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیری چالاکوان و ڕۆژنامەوانە ئازادیخوازە زیندانیەکانی دەڤەری بادینان.
‏‎نزیکەیی دووساڵە دەسەڵات بە ستەم ونادادییەکی زۆر بەشە هەرە چالاک و وڵاتپارێز ومرۆڤ دۆستی دەڤەری بادینانیان  بە بەهانە وتۆمەتی جۆراو وجۆر دەستگیرکردوە وبەسزایی ناڕەوا ونایاسایی سزادراون.
بەهۆی دەردەسەری وستەمکاریەکانی دەسەڵات لەسەر کەیسی چالاکوان و ڕۆژنامەوانەکانی ئازدیخواز دەستیان کردووە بە مانگرتن تاوەکـو مردن یان ئازادبوون بەسەربەرزی .
بۆیر زۆر گرنگە کە هەموومان پێکەوە هاندەر و پشتیوانیان بین بۆ دەربازبونیان لەم بارۆدۆخە سەختەیان وئەم ستەم و زۆرداریە کە بەسەریاندا سەپێندراوە .

گرنگە کە بزانرێت هەموو کەسێک ناتوانێت دەست بە مانگرتن تاوەکو مردن بکات ئەگەر ئەو کەسانە بێ گوناح ومافخوراو نەبن وخاوەن بیر و باوەڕێی پۆڵایین نەبن .

هەم ئێمە وهەم هەموو ئەو هاوڕیانەیی لە زیندان دا مانیان گرتووە لە پێناوی ژیانێکی یەکسان ودادپەروەرانە بۆ خەڵکی کوردستان زیندانیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە ژێر زۆڵم وستەمکاری  کە دەسەڵات بە پیلان بەسەر میلەتەکەماندا سەپاندویەتی ڕزگاری ببێت .
داواکاریەکانی ئێمە و هەموو ئەو زیندانیانە کە ئێمە پشتگیری وبەرگرییان لێ دەکەین لە پێناوی مافە ڕەواکانی گەلەکەمانن لە پێناوی ژیانێکی دادپەروەرانەتر .
لە کۆتایدا بە دەسەڵات دەڵێین قوربانی دانی هاوڕێیانمان و چالاکوانە زیندانیەکان هەروا هەرزان نی یە و ئێوە بەرپرسیارن لە پاراستنی ماف وژیانیان و ستەمکاری بێ باج دەربازنابێت.

‏‎دەستەیی گروپێ  یان مرن یان ئازادی
27.07.2022
تەڤدا پرێس