نه‌خێر بێریڤان زیلان ل سلێمانی تیرۆر نه‌كراوه
| Thursday, 07.28.2022, 01:47 PM |
تێکست سۆرانی - ڤیدیۆ بادینی
ئه‌مڕۆ هه‌والێك به‌ڵاو بووه كه گوایه ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه بێریڤان زیلان له چالاكیه‌كی تایبههتی میتی تورك له سلێمانی تیرۆر كراوه و تیمه‌كه‌ش به سه‌لامه‌تی له سلێمانی ده‌ركه‌وتوونه.
هه‌واله‌كه له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی تورك به‌مشێوه‌یه به‌ڵاو كرایه‌وه كه به‌داخه‌وه میدیاكانی خۆمانیش هه‌مان هه‌وال بلاو ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتێك كه به به‌رده‌وامی ده‌وله‌تی تورك نوچه و هه‌والی درۆ به ژماره و ناوه‌رۆكی درۆ به‌ڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌مه له قۆناغی ساڵانی رابردوو بۆ هه‌موو كه‌س سه‌لمێنراوه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش هه‌مان درۆكانی تورك كۆپی پێست به‌ڵاوی ده‌كه‌نه‌وه .
مەکی ئامێدی ئەندامی بۆردی تەڤدا پریس ڕاستیه‌ی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات کە هەوالەکە به‌مشێوه‌یه یه:
بێریڤان زیلان ڕاسته شه‌هید بووه، به‌ڵام به‌ر له 40 رۆژ شه‌هید كراوه كه‌واتا له 1762022 شه‌هید بووه به‌ڵام نه له سلێمانی و نه به ده‌ستی میت، به‌لكو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له شوێنه‌كی جیا تر شه‌هید بووه. هه‌لبه‌ت هۆكاری ڕانه‌گه‌یاندنی شه‌هاده‌تی بێریڤان زیلان له كاتی خۆی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه نازانرێت. لێره‌دا ده‌بێت خه‌لك هوشیار بێته‌وه كه ئامانجی توركیا لێره‌دا ئاژاوهنان له‌نێو ناوماڵی كوردییه كه بۆ خۆ وه‌كو هێزه‌ك بخاته به‌رچاوی ڕای گشتی و به‌داخه‌وه هه‌ندێك مالپه‌ری كوردیش ده‌كه‌ونه خزمه‌تی ئه‌وان.
مەکی ئامێدی
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved