TEVDA Press

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان راگەیندراوێک بلاودەکەنتەوە

| Wednesday, 08.03.2022, 12:12 PM |


بۆ ڕای گشی ..
بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان..
بۆ یۆنامی ..
بۆ کونسۆڵگەری و نێردە دیبلۆماتییەکان ..
باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت لە نێوانیان دا نێچیرڤان بدیع جگە لە خوێن بەربوون هەردوو چاوەکانی کەم بینا بوە و ژانیێکی زۆریشی لە هەردو گورچیلەکانیشی هەیە و هەروەها کۆڤان تاريق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بوە باری تەندروستی تێکچوە و ئەمجەد یوسفیش ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوە و هەروەها ژمارەیەکی تریش لە مانگرتوان کە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە .. داوا دەکەین بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە..
هەروەها ئەمڕۆ ١٣ کەسی تر لە ئاسایشی گشتی هەولێر لە نێویاندا هەریەک لە سەدرەدین سلێمان و شەوکەت شەرەفانی و ئەکرم ئامێدی مانیان گرتوە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن .

تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان
تەڤدا پرێس