لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

زیاتر لەسێ ساڵە پارتی ژمارەیەک هاوڵاتی لەسەر بیرو ڕای جیاواز دەستگیرکردووە بەبێ دادگاییکردن..

Friday, 08.05.2022, 11:12 AM



ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە پارتی ژمارەیەک هاوڵاتی و کەسی پلەداری لەسەر بیرو ڕای جیاواز دەستگیرکردووە بەبێ دادگاییکردن و تا ئێستا لەئاسایشی گشتی هەولێرن و خۆیان و کەسوکاریان لەچاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی کەیسەکەیانن و لەناو دەستگیرکراواندا چەندین کەسایەتی تیادایە لەسەر ڕەخنە و بیروبۆچونی جیاواز دەستگیرکراون و هەروەها پێشمەرگەیەکی تیادایە بەناوی سەفوەت عبداللە کە دووبرای شەهیدە و ماوەی هەشت ساڵ پێشمەرگە بووە لەلیوای سی کۆسرەت رەسوڵ  بەشداری سەرجەم شەڕەکانی داعشی کردووە و ماوەی ٦ مانگ و ١٧روژیش بێ سەروشوێنبووە ، تەڤدا زانیویەتی پارتی چەندین تۆمەتی بێ بنەمای داوەتە پاڵ ئەم دەستگیرکراوانە لەناویاندا :

کارکردن لەسەر پارتی .
پەیوەندیان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هەبووە .
پەیوەندییان بە ڕێکخراوێکی ئەمریکی خێرخوازییەوە هەبووە .
جێگای ئاماژە بۆکردنە ماوەیەک لە تاکەکەسی بوون و بەشێکیان ئەشکەنجە دراون و برابونە مەسیف ..
ناوی ئەو دەستگیرکراوەنەی زیاتر لەسێ ساڵە بێ دادگایکردن دەستگیرکراون لەبەرواری ١٧ـ٥ـ٢٠١٩:
١- داود سلێمان کانی/ ئامێدی
٢-شوکت محمد تاهر شرڤانی / شیخان
٣- سدرالدین سلێمانی / سۆران
٤- ڕۆژگار محمد رزگار / سلێمانی
٥- سفوت عبدللە هەورامی / هەورامان
٦- افراسیاب محمد سالح / هەلەبجە
٧- اکرم ابراهیم ئامێدی
٨- عادل عبدللە/ هەولێر
٩ - ابراهیم مجید / چەمچەماڵ
١٠ -تارق ناتق /کەلار
١١- جانگیر فتاح تاوەگۆزی/هەڵەبجە
١٢ - شێروان سعید سمبیل /هەولێر
جێگای ئاماژەیە دوو دەستگیرکراوی دیکەش کەماوەی سێ ساڵە بەبێ دادگاییکردن دەستگیرکراون بەناوەکانی هۆشیار شوکری امین و هونەر حیدر حسین کە کەیسەکەیان سیاسیە ئەم هەفتەیە برابونە دادگای هەولێر بەڵام بەهۆی نەبونی پارێزەرەوە دادگاییکردنەکەیان دواخرا بۆ ٢٢ـ٨ـ٢٠٢٢ ..


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟