TEVDA Press

پەیمانگای واشنتن لە راپۆرتێکدا دەربارەی رەوشی ئازادی رادەربرین لە هەرێمی کورستان و بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە

| Saturday, 08.06.2022, 01:08 PM |



لە راپۆرتەکەی پەیمانگای واشنتن دەربارەی رەوشی ئازادی رادەربرین لە هەرێمی کورستان و بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:

مەسرور بارزانی بەڵێنەكانی لەبارەی ئازادی ڕادەربڕینەوە پێچەوانەی كردارەكانی بوە لە سێ ساڵی كابینە حكومیەكەیدا

لەكاتێكدا ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرت لەسەر ئەوكێشە و قەیرانانە دەكەن كە ڕوبەڕوی هەرێمەكە بونەتەوە، كەچی مەسرور بارزانی لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە دەستگیرییان دەكات و سانسۆریان دەخاتە سەر".

لەوەتەی مەسرور بارزانی سوێندی یاسایی خواردووە وەک سەرۆکوەزیران، ڕێژەی تاوان و پێشێلکارییەکانی وەک هەڕەشە و هەراسانکردن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

مەسرور بارزانی بێ گوێدانە ناڕەزاییەك ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان، ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٨٠ ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی ڕوبەڕوی دادگا كردەوە لەسەر ئەوەی خۆپیشاندانیان كردوە و ڕەخنەیان گرتوە.

پارتی و یەكێتی لە ٣٠ ساڵی ڕابردودا كە حكومیەتیان پێكهێناوە بەردەوام هەوڵی بێدەنگكردنی ئەو كەسانەیان داواوە كە ڕەخنەیان گرتوە یان بە هەرشێوازێك بێت ناڕەزاییان دەربڕیوە.

زۆربەی ئەوانە لە كابینەكەی مەسرور بارزانیدا وەزیرن ، كەسانی ئەمنی و هەواڵگرین، بەهەمان شێوە خودی مەسرور بارزانیش لە پێگەیەكی ئەمنیەوە هاتوە

مەسرور بارزانی دەبێت وانەیەك لە وڵاتانی ناوچەكەوە فێربێت، كە چیان بەسەر دێت كاتێك سەركوتكردن و بێدەنگكردن زیاتر دەكەن، كە ئەنجامەكەی ئەوەیە كوردەكان دێنە دەرەوە و قبوڵ ناكەن حكومەتەكەیان ئازادییەكانیان لێ بسێنێتەوە
تەڤدا پرێس