TEVDA Press

دەستگیرکراوانی شیلادزێ بۆ مونا یاقو: تا یەک هەفتەی دیکە تەرمەکــــــــانمان لەزیندان دەبەنە دەرەوە

| Sunday, 08.07.2022, 03:30 PM |


بادینی - سۆرانی
مانگرتیێن بەھدینان ڕاگھاندن: تا حەفتیەکا دی دێ تەرمێن مە ژ زیندانێ دەرێخن
د سەرەدانا مونا یاقو سەرۆکا دەستەیا سەربەخۆیا مافێ مرۆڤ ل کورستانێ کو دگەل مانگرتیێن شێلادزێ  جڤیای ، مانگرتیا راگھاندیە کو ل ڤێ ھەفتیێ ئێدی ئەم ئاڤێ ژی ناڤەخۆین ھەتا یان دھێینە بەردان یان جەنازێ مە ل زیندانێ دبەنە دەرڤە
مانگرتیێن بەھدینان د سێیەمین ھەفتیا مانگرتنا خوەدانە و بریارگرتینە ھەتا ئازادیێ دەستا ژ مانگرتنا خوە بەرنادەن
------------------
دەستگیرکراوانی شیلادزێ بۆ مونا یاقو: تا یەک هەفتەی دیکە تەرمەکــــــــانمان لەزیندان دەبەنە دەرەوە.
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، سەردانی دەستگیرکراوانی شیلادزێ کردووە لە چاکسازی گەورانی هەولێر.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، دەستگیرکراوانی شیلادزێ بە مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان وتووە ئەم هەفتەیە درێژە بە مانگرتن دەدەین و ئاویش ناخۆینەوە، بۆیە ئازادمان نەکەن ئەم هەفتەیە تەرمەکانمان لەزیندان دەبەنە دەرەوە.

دەستگیرکراوانی شیلادزێ و بادینان ماوەی سێ هەفتەیە مانیان لەخواردن گرتووە و داوا دەکەن بە زوترین کات ئازاد بکرێن، هاوکات رەوشی تەندروستی ئەو دەستگیرکراوانا ناجێگیرە و رۆژبەرۆژ خراپتر دەبن.

تەڤدا پرێس