TEVDA Press

مەسروور بارزانی چی بە قوباد تالەبانی ووتبوو

| Wednesday, 08.10.2022, 07:00 AM |



دوای گەرانەوەی لە گەشتی هاوینە کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ئەمریکا بوو لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی مسروور بارزانی گەرایەوە کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران دەمە قالەێکی لەگەل قوباد تالەبانی جێگری دروست بووە

‎بزانن مەسرور بارزانی چۆن قوباد تاڵەبانی ریسوا کردووە!

‎مەسرور بارزانی بانگی قوباد تاڵەبانی کردووە پێی گوتووە کەوا بۆ گلەییت لەسەر حکومەت کردووە لای باوکم و باسی گۆڕانکاریت کردووە لە حکومەت.
قوباد گلەیی خۆی  لەسەر مەسرور گەیاندۆتە مسعود بارزانی ، مەسرور بارزانی بە قوبادی گوتووە باوکم سەرۆکی پارتیە و پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە

لەسەر گۆڕانکاری لە بریکاری وەزیری ناوەخۆ کە پشکی یەکێتیە بە قوباد ڕاگەیاندبوو  ئێمة چەتۆ سالح وەکو بریکاری وەزیری ناوەخۆ ناوگۆڕین چونکە هیچ کێشەێکمان لەگەلی دانیە، وە ئێوەش ناکرێت بۆ بۆ گۆرانکاری هەرۆژەی کاندیدێک بۆ ئێمە پێشنیار بکەن.
سەبارەت بە یەکێک لە کاندیدەکانی یەکێتی کە سەرکەوتی کوبەی کۆنە گۆرانخوازە وتبووی ئێوە ئەم منال بازارەتان کاندید کردووە ئێمە  قبولمان نیە.
سەبارەت بە دابان شەدەلە جێگری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە حکومەت هەرێم ووتبووی، ئێمە ئەویشمان قبول نیە چونکە خوشکەکەی لە فەیسبوک لایڤی لەسەر کردۆتەوە   سومعەی باش نیە، بۆیە ئێمە چەتۆ سالح ناگۆڕین.
سەبارەت بە گۆڕانکاریش لەسەر ئەژی ئەمین ، مەسرور بە قوبادی گوتووە تداخلی ئیشی حکومەت مەکە و ئەژی سەرۆکی ئاژانسی زانیارییە و من رەئیم لەسەر ئیش و کارەکانی باشە و کێشەمان لەگەڵی نییە وەکو حکومەت ، ئەگەریش زۆر ناڕازی لە ئەژی ئەمینی سەرۆکی ئاژانسی زانیاریی ئەوا برۆ گلەیی لە براکەت بکە و کاتێك ئەژیتان دانا وەك سەرۆکی ئاژانسی زانیاری پرستان بەمن نەکرد لەگەڵ نێچیرڤانی ئامۆزام ئیشەکەتان کردووە و با نێچیرڤان بۆتان چاك بکاتەوە ئەگەر دەتوانێت !
هەروەها لەسەر پرۆژەی شەقامی ١٠٠م سلێمانی بە قوبادی ووتبوو چیتر قبول ناکەین دەسوەربدەنە کاروبارەکانیان و بە بیانوی جۆراو جۆر پارەی پرۆژەکە بخۆن.
ئەگەر پرۆژەکە تەواو نەکەن ئەوا هێمن گروپ دەنێرین و پرۆژەکە تەواو بکات و ئەو کات ناتوانن دەسوەربدەنە کاروبارەکانیان.

‎مەسرور هەروەها نەیهێشتووە قوباد لە نووسینگەی تایبەتی خۆی دابنیشێت و فەرمووی لێ نەکردووە پێی گوتووە ئەگەر گلەییت هەیە و ناڕازیت لە حکومەت بچۆ عەریزەیەك بدە بە شەعبان چالی مدیر مەکتەبم یان ئومێد سەباح با ئەوانیش بۆ منی بێنن و منیش قبوڵی بکەم ئەگەر نا لە شوێنی خۆت دابنیشە و قسە مەکە ئەگەر دەتەوێت بەیکەوە کاربکەین.
تەڤدا پرێس