TEVDA Press

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان پەیامێکیان ئاراستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد

| Thursday, 08.11.2022, 07:15 AM |


و دەڵێن، سەرپێچی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر لەدەست ئەفسەری سەربازی بێت.

دەقی پەیامەکە:

پەیامێک لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بۆ ھەردوو بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان :
سڵاووریز..
بەپێی یاسا دەبێ ئیدارەی چاکسازی لە دەست فەرمانبەری مەدەنی بێت نەک ئەفسەری سەربازی ھەروەک لە ھەمو چاکسازییەکانی گەوران و ئافرەتان و منداڵان لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان گشت بەڕێوەبەرەکان فەرمانبەری مەدەنیین و سەر بە وەزارەتی کار و کاوباری کۆمەڵایەتین ، ناکرێ و سەرپێچی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر لەدەست ئەفسەری سەربازی بێت بۆیە داواکارین لە ھەردوو بەڕێزتان کە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تاکو لەژێر یاسا و ڕێنماییەکانی بەرکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیش و کارەکانی سزادراوان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و مامەڵەکردن لەگەڵ سزادراوان و کەس و کاریان و پارێزەرانیان بە ڕێڕەوی یاسایی خۆی دابڕوات .  لەگەڵ ڕێزدا
تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوی بادینان
١١/٨/٢٠٢٢
تەڤدا پرێس