TEVDA Press

چالاکوانی دەڤەری زاخو خورشید گوللی لەسەر سکاڵایەکی علی عەونی بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دەستگیرکرا.

| Tuesday, 08.16.2022, 05:42 AM |



بەگوێرەی زانیارییەکانی تەڤدا پرێس، خورشید گوللی، چالاکوان و کەسایەتی دەڤەری زاخۆ لەسەر سکاڵایەکی عەلی عەونی بەرپرسی لقی هەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی خورشید گوللی لە پۆستێکی فەیسبوکدا لەسەر دەستگیرکردنی خاکڤین محەمەد نوسیبوی “ئەگەر ئێوە پیاون برۆن ڕووبەروی سوپای داگیرکەر ببنەوە، نەك بێن قسە بە ئاینی ئیسلام بڵێت دواتر بەهۆی سکاڵایەکی بەرپرسەکەی پارتیەوە دەستگیرکرا”.
بەرپرس لقەکی پارتی دووەم جارە بە بیانوی ناوزڕاندن سکاڵا دەکات و بە رێگای پۆستەکەی بۆ دەستێوەردان لە کاروباری دادگا بەکاردەهێنێت
تەڤدا پرێس