تەڤدا پرێس چەند نهێنییەکی کۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات
| Tuesday, 08.16.2022, 01:38 PM |
سۆرانی - بادینی
دوای تێپەربوونی هەفتەیەک بەسەر دواین دیداری نێوان مەسعود بارزانی و پاڤل تاڵەبانی ، تەڤدا پرێس بۆیەکەمین جار هەندێک زانیاری نەبیستراوی ناو کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە لە بارەگای بارزانی لە سەری رەش پاڤل تاڵەبانی بە مەسعود بارزانی وتووە تۆ لەگەڵ باوکم رێکەوتنت کردووە بەوەی نابێت هیچ ئەندامێکی باڵای یەکێتی پارتی وەریبگرێت وە یەکێتیش نابێت هیچ ئەندامێکی پارتی وەربگرێت بەڵام ئێوە رێز لەو رێکەوتنەکە ناگرن ، چەندین ئەندامی بالای یەکێتیتان وەرگرتووە ، مەسعود بارزانی بەم قسانە توڕە بووە و وتویەتی نە تۆ باوکتی نە یەکێکتیش هەمان یەکێتی سەردەمی باوکتە ، کاتێک ئێمە لەگەڵ باوکت رێکەوتنمان کرد باوکت رێزی لە رێکەوتنەکە دەگرت بەڵام نە تۆ نە یەکێتی رێز لە رێکەوتنەکە ناگرن چەند نمونەی بۆ هێناوەتەوە و تیایدا باسی هۆشیار زێباری دەسیسەی یەکێتی لەپشت سوکردنی هۆشیار زێباری باسکردووە ، باسی لە هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵحی کردووە کە بەبێ رەزامەندی یەکێتی بووە ، باسی کاندید کردنی فوئاد حسێنی کردووە ، دواجار باسی رێبەر ئەحمەدی کردووە.هەروەها ووتویەتی تۆ نە باوکتی نە لە باوکیشت دەچێت ، ئێمە هەرچیمان بە باوکت بوتایە جێبەجێیدەکرد ڕاو پێشناری ئێمەی بەگرنگیەوە وەردەگرت، بەڵام تۆ وانیتیەکێکی تر لە داواکانی پاڤل تالەبانی ئەوە بووە چیتر داڵدەی ئەژی ئەمین نەدەن لە هەولێر یا ڕادەستی یەکێتی بکەنەوە یا با بڕوات و کوردستان جێبهێڵێت ، مەسعود بارزانی لەبەرامبەر ئەم داوایە داوای پۆستی سەرککۆماری بۆ پارتی کردووە و دوای کشاندنەوەی بەرهەم ساڵحی کردووە لە کاندید بوونی سەرۆککۆماری و کاندید نەکردنی هێج کەسێک و بەڵێنی یەکێتی بۆ پاڵپشتی رێبەر ئەحمد و ، بەلام پاڤل بەم دوایە ڕازینەبووە .بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجامێک هەر ئەمەش وایکردووە بەتوڕەییەوە بە قوباد تاڵەبانی بڵێت زۆر شەرمە لەسەر بەڕێوبەرێکی گشتی لە حکومەت سکاڵا لە سەرۆکی حکومەت دەهێنیتە لای من .--------------------------------
پشتی ده‌ربازبوونا حه‌فتیه‌كێ ل سه‌ر دوماهیك دیدارا د ناڤبه‌را مه‌سعود بارزانی و پاڤڵ تاله‌بانی، ته‌ڤدا پرێس بۆ ئێكه‌مجار هنده‌ك زانیاریێن نهێنی لناڤ ڤێ جڤینێ ئاشكه‌را دكه‌ت ل ده‌مێ بڕێڤهچۆنا جڤینا ل باره‌گه‌هێ بارزانی ل سه‌رێ ڕه‌ش باڤڵ تاله‌بانی گۆتیه مه‌سعود بارزانی ته دگه‌ل بابێ من ڕێكهڤتن ل سه‌ر ڤێ كریه كو نابیت پارتی چ ئه‌ندامه‌كێ باڵاێ ئێكه‌تیێ وه‌ربگریت و ئێكه‌تی ژی نابیت چ ئه‌ندامه‌كێ پارتی وه‌ربگریت، لێ هوین ڕێزێ ل ڤێ ڕێكهڤتنێ ناگرن، وه چه‌ندین ئه‌ندامێن باڵاێ ئێكه‌تیێ وه‌رگرتینه، مه‌سعود بارزانی ب ڤان گۆتنا تۆڕه دبیت و دبێژی نه تو بابێ خۆی و نه ئێكه‌تی ئه‌و ئێكه‌تیا سه‌رده‌مێ بابێ تهیه، ده‌مێ مه ڕێكهڤتن دگه‌ل بابێ ته كری بابێ ته ڕێز ل ڤێ رێكه‌ڤتنێ دگرت لێ نه تو و نه ئێكه‌تی ڕێزێ ل ڤێ رێكه‌ڤتنێ ناگرن، چه‌ند نمونه‌یه‌ك بۆ ئیناینه و باس ل هشیار زێباری و پیلانێن یێكهتیێ یێن ژبۆ سڤكاتیێن لسهرهشیار زێباری كرینه، باس ل هلبژارتنا به‌رهه‌م سالحی كریه كو بێ ڕازیبونا ئێكه‌تیێ بووه، باس ل كاندید كرنا فوئاد حسێنی كریه، ل دوماهیێ ژی باس ل ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌دی كریه.
هه‌روه‌سا گۆتیه تو نه بابێ خۆی و نه ژی چ شێوازه‌كێ ته وه‌ك بابێ تهیه، مه چ گۆتبا بابێ ته وی جێبه‌جێ دكر و گرنگی ددا ڕاوبۆچونێت مه، لێ تو نه‌وه‌سانی.
یێك ژ داخوازیێن باڤڵ تاله‌بانی ئه‌ڤه بووه ئێدی ئه‌ژی ئه‌مینی ل هه‌ولێرێ نهحهوینن یان ڕاده‌ستی سلێمانیێ بكه‌ن یان ژی بلا بچیت و كوردستانێ بجھ بهێلیت، مه‌سعود بارزانی ل به‌رامبه‌ر ڤێ داخوازێ داخوازا پۆستێ سه‌رۆككۆماریێ بۆ پارتی كریه و داخوازا ڤهكشانا به‌رهه‌م سالحی ژ كاندیدبوونا سه‌رۆككۆماریێ كریه و هه‌م ژی كاندید نه‌كرنا چ كه‌سه‌ك و سۆزا یێكهتیێ بۆ پشته‌ڤانیا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د و.. لێ باڤڵ ب ڤان دوو داخوازیا ڕازی نه‌بوویه.
له‌ورا د كۆمبونێ دا نه‌گه‌هشتینه چ ئه‌نجامه‌كێ و هه‌ر ئه‌ڤه ژی بۆیه ئه‌گه‌را وێ كو ب تۆڕه‌بوون بێژته قوباد تاڵه‌بانی: گه‌له‌ك شه‌رمه ل سه‌ر بڕێڤهبهرهكێ گشتی ل حكومه‌تێ سكالا ل سه‌ر سه‌رۆكێ حكومه‌تێ دهێنه ده‌ف من.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved