TEVDA Press

لە ستۆکهۆلم هێرش کرایە سەر رۆژنامەنوس و چالاکوان قادر نادر

| Friday, 08.19.2022, 11:30 AM |


دوێنی لە ستۆکهۆلم هێرش کرایە سەر رۆژنامەنوس و چالاکوان قادر نادر،

قادر نادر بە تەڤدا پرێسی راگەیاند هێرشە ترسنۆکەکانی دەسەلات وزەی زیاتری بەردەوامیمان  پێدەدات هەرگیز بەم کارە ترسنۆکانەیان ناتوانن زەڕەیەک ساردمان بکەنەوە لە خەبات دژی ئەم دەسەلاتە چەتەیەی کە سەرخان و ژێرخانی نەوەکانی داهاتووی ئێمە فەرهوود کردووە و ئازادی تاکەکانی پێشیل دەکات .

سەبارەت بە چۆنیەتی هێرشەکە قادر نادر ووتی/ ئێستا ناتوانم ووردەکاری باسبکەم دۆسیەکە لەدەستی پۆلیسدایە تەنها دەتوانم ئەوەندە بڵێم هێرشەکە دوێنی ئێوارە بووە بە هەموو پێدانگەکان کارێکی تیرۆرستی بووە بۆ وەستانی ئێمە ، ئەمە نەیەکەمین جاریانە نە دواین جاریشیان دەبێت پێشوتریش لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و بەریتانیا ئەم کارەیانەیان کردووە.

وە ئەمشەویش بە ڕاستەوخۆ لە بەرنامەیەک کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکەین کە ماوەیەکی زۆرە نەمانویستووە قسەی لەسەر بکەین
تەڤدا پرێس