TEVDA Press

رۆنکردنەوەیەك لەلایەن مانگرتوانی بادینان لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێرەوە

| Friday, 08.19.2022, 02:16 PM |


١-بۆ رای گشتی دوپات دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوامین لە مانگرتن ھەندێکمان لە (٢١تەموز)وە ھەندێکیش لە (٢٤تەموز) دەستمان بە مانگرتن لە خورادن کردوە و تا ئێستاش بەردەوامین و چەندین سزادراوی تریش لەگەڵمان بەردەوامن.
٢- جیا لە ھێزی ئیرادەو بەرخودان لە پێناو بەدەست خستنی مافێکی یاسایی مان کە ئازادبونی مەرج دارە خۆمان بە خواردنەوەی شلەمەنیەکانی وەك (ئاو-چا-ماستاو وە گرتوە) لەگەڵ ھەفتانە یەك گڵاس شیر بەڵام خێرە ئەم حکومەتە نەبانە خوی لێمان کردوە بە دایکێکی شیردەر وەک موزایەدەو مەکرەمە بە ئێمە دەفروشێتەوە و بو رای گشتی ئەو خالەیە زق دەکاتەوە.
٣- ئیدارەی چاکسازی زۆر ھەوڵی داوە لەگەلمان کە خوی لە بەر پرسیارەتی بشارێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار عەریزەی پێ پرکردینەتەوە و تەرکیزیان لە وە کردووە کە بنوسین گلەی و داواکاری لە ئیدارەی چاکسازی مان نیە بەڵام ھەمیشە نوسیومانە کە داواکاریمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانە نەك تەنھا دەستھەلاتیی قەزائی کەچی دوای دەرچوو ئیدارەی زیندانی چاکسازی پشکی شێری بەرکەوتوە لە رێگری دروستکردن لە بەردەم کارەکانی یاسایی.
٤- ئیدارەی چاکسازی رێگر بووە لەسەرەدانیکردنی پارێزەرەکانمان کە تەنانەت نزیکەی یەك ساڵە نەمان توانیوە وەک پێویست پارێزەرەکانمان ببینین بەتایبەتی لەو ھەفتەی کۆتایی مانگرتن کە تەندروستیمان ناجێگیرە و لە رۆی جەستەیی یەوە لاوازین و توشی نەخوشی جوراو جور بوینە.
٥- لاوازی خزمەتگوزاری تەندروستی تەنانەت کە داوای دەمامکمان کردوە و دوای چەندین ھەوڵ ئینجا یەك جار بویان ھێناوین و یەك جاریش دکتورێك ھاتو تە قاویشمان و بەسەرپێیانە ھەڵسەنگاندنی بو ئێمە کردوە و بەبێ پێدانی ھیچ رێنمایێکی تەندروستی پێویست.
٦- ھەوڵدان بوو سارکردنەوەی چەندین کەس لە مانگرتن بە بەڕنامە و رێگە نەدان بە تێکەڵ بون لەگەل مانگرتوەکانی تر.
٧- جیا کاری کردن لەگەڵ ئێمە وەکو زیندانیانی بادینان لە ھەشت خاڵ دایە، بو ئەم مەبەستەش بە نوسراوێکی فەرمی لەبەردەم بەرێوەبەری چاکسازی و حاکمی داواکاری گشتی و پارێزەرمان بەشێك لەو خالە جیاکاریە باسمان کردوە و داومانە دەستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.
تەڤدا پرێس