TEVDA Press

ڕەنجدەر گڕاوی

ئەگەر مردم کەس پێم نەڵێت هاوڕێم بوو.

| Saturday, 08.20.2022, 06:59 PM |


پێرێ ئێوارە واتا ١٨ مانگ هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر رۆژنامەنوس و چالاکوانی مافی مرۆڤ کاک قادر نادر و خۆشبەختانە رزگاری بوو .
تا ئێرە بۆ من ئەمە زۆر ئاساییە، چونکە کاک قادر و هەموو ئەوانەی وەکو ئەون دەزانن ئەو ڕێگایەی ئەوان پێیدا دەرۆن پرە لە هەوراز و نشێو ، بەگوڵ رووپۆش نەکراوە ، هەڕەشە و لێدان، تەنانەت تیرۆرکردنی تیادایە ، کاک قادریش ئەو ڕاستیە دەزانێت و قبوڵیشی کردووە ، چونکە بڕوای بەو خەباتە هەیە کە دەیکات کە جگە لەماندووبوون زەڕەیەک قازانجی نە بۆ خودی خۆی و نە بۆ خێزانەکەشی نییە .
ئەوەی من مەبەستمە لێرە ئەوە بڵێم ئەوەی کاک قادر دەیکات بە ئەرکی خۆی دەزانێت و دەیکات، بەلام ئەوەی من لە دوێنێوە دەبینم و زۆر دڵ تەنگیشی کردووم لەسەدا یەکی ئەوانەی کاک قادر شەو و ڕۆژی بۆ خستونەتە سەریەک بۆ بەرگریکردن لێیان ، نەمبینی بە پۆستێکیش هاوخەمی خۆیان دەرببڕن بۆ یاخود پچوکترین  هەڵوێست و هاوخەمی بنوێنن، راستە هاوڕێی و هاو خەباتەکانی قسەیان هەبووە بەلام ئەمە بەس نییە.
بۆچی دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بن، کە ئەو کاتە قسەی لەسەر بکەن، کە ئینجا  تیرۆبکرایە؟ کاتێک ئەو لە ژیاندایە ئامادەی هاوخەمی ئەو نەبیت ، لێ کە مرد پێوستی بە فشەی کەس نیە!
ئێمە ئەو گەلەین رێز لە خەباتکارانی خۆمان ناگرین تا لە ژیان ماون پێچەوانەی هەموو گەلانی دونیا، کە ئەوەیە منی زۆر دل تەنگکردووە.
بۆیە کاک قادر من جیاواز لەو خەڵکەی کەوا تا تیرۆر نەکرێت قسە ناکات ، لەرێگای ئەم کورتە نووسنەیەوە سوپاس بۆ هەبوونی ئێوە ، سوپاسی کارەکانت دەکەم.

ئەم نوسینە بۆ کێیە؟
ئەم نوسینە بۆ کاک قادرەکان نییە ، ئەمە بۆ تۆیە کە ئەم نوسینە دەخوێنیتەوە ، هەبوونی قادرەکان واتا هەبوونی ئێف ١٦ یەک کە بێ بەرامبەر بەرگری لە ماف و ئازادیەکانیت دەکات لەبەرامبەر دەسەڵاتێکی کە باکی نیە بە تیرۆ و ئەشکەنجە و هەرەشەکردن لە نەوەکانی نیە

ئەی ئەوانەی بێدەنگن لەبەرامبەر پەڕینەوەی تیرۆر لە کوردستانەوە بۆ ئەوروپا خەتەرە دەبێت ریگا نەدەین دەستی ئیرهابی پارتی بگاتە ئەوروپا.

ئەوا ئەمرۆ کاک قادرە بەیانی تۆیت تاکەی بێدەنگن؟
بۆیە کەمن مردم کەس شین و ڕورۆ نەکات من بڕوام بەم ڕێگایە هەیە ئامادەم گیانمی لەپێناو دانێم ، کە لەسەر دونیا ئامادە نەبیت هاوخەمی خۆتم بۆ دەربریت و ئیدانەی ئەم هەولە تیرۆرە بکەیت کە خەریکە تیرۆر دەکرێم ، کەمردم پێویستم پێی نیە....
ڕەنجدەر گڕاوی