TEVDA Press

دەستی دەستی بە کەیسی زیندانیانی بادینان بەردەوامە..

| Wednesday, 08.24.2022, 05:40 PM |



دەستی دەستی بە کەیسی زیندانیانی بادینان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش مەلەفەکانی زیندانیانی بادینان دوای چەندین ڕۆژ نەنێردراونەتە دادگا ..
جێگەی ئاماژەیە ئامادەن کەیسی تیرۆر و اطلاعات بنێرنە دادگا وەک ئاماژەیەکی سەرەتایی بۆ ئەوەی گوایە ئازادبوونی بەمەرج بە زیندانیانی بادینان نادەین .
بەو واتایەی دووبارە سیناریۆیەکی دیکەی وا بەڕێوەیە.
جێگای سەرسوڕمانە ماوەی سێ ڕۆژە پەنجە مۆر لە بەشێک لە زیندانیانی بادینان وەرگیراوە تا ئێستا مەلەفەکانیان ڕادەستی دادگا نەکراوە ، و کەیسی ئەوانە دەبرێتە دادگا  کە بەیانی ئەمڕۆ پەنجە مۆریان لێوەرگیراوە و ڕۆژانە تەنها مەلەفی سێ کەس دەنێردرێنە دادگا
تەڤدا پرێس