TEVDA Press

چالاکوانێک لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت

| Thursday, 08.25.2022, 02:15 PM |




سامان محەمەد چالاکوانی ناڕازی قەڵادزێ رایدەگەیەنێت، هەوڵی تیرۆرکردنی هەبووە، بەڵام رزگاری بووە.

لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سامان نووسیویەتی؛ لەناو حەرەمی زانکۆ لەهەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو، لەلایەن ماستاوچیەکانی دەسەڵات و گەندەڵەکانی زانکۆ.

پێشتر چالاکوانەکەی شاری قەڵادزێ رایگەیاندبوو، مەترسی لەسەر ژیانی هەیەو زانکۆی راپەڕین کە شوێنی کاریەتی هەوڵی دەرکردن و فەسڵکردنی ناوبراویان دابوو، بەڵام دادگا کەیسەکەی لەبەرژەوەندی ئەو یەکلایکردبووە.
هەڵکوتانە سەر سامان محەمەد دوای ئەو هەوڵانەدێت کە لەڕووی یاسایەوە، زانکۆی شارەکەی خۆی نەیتوانی لەدەوام دەری بکەن.

تەڤدا پرێس