TEVDA Press

ماوەی سێ ساڵ و دوومانگە دەستگیرکراوە بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێرەوە

| Thursday, 08.25.2022, 06:20 PM |


زیندانییەک کە ماوەی سێ ساڵ و دوومانگە دەستگیرکراوە بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێرەوە پەیامێک ئاراستەی ڕای گشتی دەکات..

من عادل عبدالله احمد له ڕێكەوتى 2019/6/23 دەستگيركراوم تاكو ئێستا كه نزيكەى سێ ساڵ و نيوه له ئاسايشى گشتى به ندكراوم تەنها گوناهى من ئەوەیه كه كچێكى كەم ئەندامم هەیه چومه سلێمانى گوايه ڕێکخراوێكى مرۆڤ دۆست هەیە هاوكاريم دەکات بۆ چارەسەركردنى تەنها جارێك چوم بۆ شارى سلێمانى سێ ساڵ و دوومانگه چارەنوسم نادياره خاوەنى ماڵ و منداڵ بۆيه داوا له بەڕێزان
ـ سەرۆکى هەرێمى كوردستان
سەرۆکى حكومەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان
ڕاى گشتى جيهان و كوردستان
ڕێخراوەكانى مافى مرۆڤ
كونسولخانه بەڕێزەكانى هەرێم
ئەنجومەنى ئاسايشى هەرێم
سەرۆكى دادگاى هەرێم
ڕێکخراوە نێو دەوڵەتيیەکان
خاكى سورى جيهانى UN
ڕاگەیاندن و سۆشيال ميديا
هەموو ئازادى خوازانى جيهان تكايه پەيامى من بگەیەنن كه له وڵاتێکدا باسى سەربەخۆیی و ياساو مافى مرۆڤ ديموكراسى ده كرێ كەچى من به بێ تاوانى زيندانى كراوم
"عادل عبدالله احمد"
تەڤدا پرێس