لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

یەکێك لە مانگرتوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر پێیەکانی لەدەستدا

Friday, 08.26.2022, 05:54 PM


ڕەمەزان عەبدولعزیز یەکێک لە مانگرتوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر دوای تێپەڕبوونی ٣٤رۆژ لە مانگرتن کە مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتبوو قاچێکی لەدەست دا و جەستەی تەواو بەرەو ئیفلیج بوون دەڕوات .
ناوبراو چەندین جار داوای کردووە کە بگوازرێتەوە بۆ لای مانگرتوەکانی دیکە بەڵام ئیدارەی چاکسازی گەورانی ھەولێر داواکاریەکانی جێبەجێ نەکردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر مانگرتنت بشکێنی دەتگوازینەوە بۆ لای مانگرتوەکانی دیکە
وەکو شەڕێكی دەرونی لەگەڵی ، هاوکات مانگرتوانی بادینانیش چەندین جار داوایان لە ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێر کردووە کە بیگوازنەوە بۆ لای ئەوان بەڵام ئیدارە ڕێگر بووە لە گواستنەوەی و زیندانیانی بادینان وەک کارێکی ویژدانی دەبینن کە یەکێک لە مانگرتوەکان کە ھاوشانی ئەوان لە مانگرتن دایە لەپێش چاوی ئەوان بەرەو مردن دەروات و ئیدارە ڕێگر بێت چونکە ئەگەر بچێتە لای گیراوانی بادینان ھەر بە کەمی رازی دەکەن کە ئاو و شلەمەنی بخواتەوە
بەڵام ئیدارە ڕێگربووە بچێتە لای ئەوان .
رەمەزان عەبدولعزیز جگە لە ئازادبوونی بە مەرج ١٤ مانگیشی لێ خوراوە و لەسزاکەی بۆی حساب نەکراوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ماوەی سێ ساڵ و دوومانگە دەستگیرکراوە بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێرەوە تەڤدا پرێس: چالاکوانێک لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت تەڤدا پرێس: دەستی دەستی بە کەیسی زیندانیانی بادینان بەردەوامە.. تەڤدا پرێس: بە خێزانی زەوی یەك ملیۆن دۆلاریان بۆ دابینكراوە تەڤدا پرێس: گه‌نجێن شێلادزێ ب پیلان ژلاێ پارتی توشی مادێن بێهۆشكه‌ر دبن تەڤدا پرێس: بەیاننامەی کۆمیتەی ماف و ئازادیەکان دژ بە هەولی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس قادر نادر تەڤدا پرێس: خاوەنی ئەو زەوییەی بەنرخی هەرزانتر لە تەماتە دراوە بەکەسێک لە شاری هەولێر مەسروور بارزانیە تەڤدا پرێس: رۆنکردنەوەیەك لەلایەن مانگرتوانی بادینان لە زیندانی چاکسازی گەورانی ھەولێرەوە تەڤدا پرێس: لە ستۆکهۆلم هێرش کرایە سەر رۆژنامەنوس و چالاکوان قادر نادر تەڤدا پرێس: سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایە

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟