TEVDA Press

یەکێك لە مانگرتوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر پێیەکانی لەدەستدا

| Friday, 08.26.2022, 05:54 PM |


ڕەمەزان عەبدولعزیز یەکێک لە مانگرتوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر دوای تێپەڕبوونی ٣٤رۆژ لە مانگرتن کە مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتبوو قاچێکی لەدەست دا و جەستەی تەواو بەرەو ئیفلیج بوون دەڕوات .
ناوبراو چەندین جار داوای کردووە کە بگوازرێتەوە بۆ لای مانگرتوەکانی دیکە بەڵام ئیدارەی چاکسازی گەورانی ھەولێر داواکاریەکانی جێبەجێ نەکردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر مانگرتنت بشکێنی دەتگوازینەوە بۆ لای مانگرتوەکانی دیکە
وەکو شەڕێكی دەرونی لەگەڵی ، هاوکات مانگرتوانی بادینانیش چەندین جار داوایان لە ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێر کردووە کە بیگوازنەوە بۆ لای ئەوان بەڵام ئیدارە ڕێگر بووە لە گواستنەوەی و زیندانیانی بادینان وەک کارێکی ویژدانی دەبینن کە یەکێک لە مانگرتوەکان کە ھاوشانی ئەوان لە مانگرتن دایە لەپێش چاوی ئەوان بەرەو مردن دەروات و ئیدارە ڕێگر بێت چونکە ئەگەر بچێتە لای گیراوانی بادینان ھەر بە کەمی رازی دەکەن کە ئاو و شلەمەنی بخواتەوە
بەڵام ئیدارە ڕێگربووە بچێتە لای ئەوان .
رەمەزان عەبدولعزیز جگە لە ئازادبوونی بە مەرج ١٤ مانگیشی لێ خوراوە و لەسزاکەی بۆی حساب نەکراوە.
تەڤدا پرێس