TEVDA Press

لەسەر مۆزیکێکی ٣٠ چرکەیی بۆ زیندانیانی بادینان ھونەرمەندێک بە ئەشکەنجەوە بەرەو ھەولێر دەرفێنن

| Friday, 08.26.2022, 05:56 PM |


ئاسایش لەسەر مۆزیکێکی ٣٠ چرکەیی بۆ زیندانیانی بادینان ھونەرمەندێک بە ئەشکەنجەوە بەرەو ھەولێر دەرفێنن
بادینی - سۆرانی
بۆ/ ڕای گشتی
دھۆک: ئاسایش لەسەر مۆزیکێکی ٣٠ چرکەیی بۆ زیندانیانی بادینان ھونەرمەندێک بە ئەشکەنجەوە بەرەو ھەولێر دەرفێنن
"ئەم دیمەنانە ڕژێمی بەعس لەبیرمان دێنن کە لەسەر ھونەر خەلکیان زیندان دەکرد"
دوای بەشداریکردن لە کەمپەینی #ئازادی_بۆ_زیندانیانی_بادینان بە مۆزیکێکی ٣٠ چرکەیی، لە رێککەوتی ١ی ئابی٢٠٢٢ ھونەرمەند بلند نەبی ئامێدی لە لایەن ئاساشی پارتیەوە دەرفێرنرێت و دوای ھەفتەیەک بە مەرجی بێدەنگبوون ئازادی دەکەن، بەڵام ناوبراو لەسەر ئەو زۆڵمەی بەرامبەری کراوە بێدەنگ نابێت بۆیە دووبارە دەزگا ئەمنیەکانی پارتی لە رێککەوتی ٩ی ئاب دووبارە بە شێوازێکی ناشارستانی دەرفێنن و بەرەو ئاسایشی گشتی ھەولێر دەبەن.
بەپێ ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە بلندی مۆزیکژەن ئەشکەنجەدراوە و تا ئێستا رێگە بەکەس نەدراوە ببینن، تەنانەت رێگەنادەن پارێزەریشی ھەبێت کە ئەمە دژی یاسای بنەما دادگەرییەکانی سزایە، لەکاتێکدا لەناو ئەو ئاسایشە رێگە بە تیرۆرست دراوە پارێزەری ھەبێت بەڵام رێگە بە ھونەرمەندێکی کورد نادەن، ئەم دیمەنانە ڕژێمی بەعس لەبیرمان دێنن کە ھونەرمەندی کوردیان لەسەر مۆزیک و گۆرانی زیندان دەکرد.
بلند نەبی ئامێدی ھونەرمەندێکی خاوەن ھەلوێست بووە زۆر لەسەر ئەو پرسانەی لە بادینان ھەن وەکو چالاکوانێکی مەدەنی بەشداری نارازایەتیەکان بووە، کاری دەلاکی کردووە و خاوەنپێداویستی تایبەتیشە، دروستکردنی ھەر سیناریۆیەک لەسەری رەتدەکەینەوە چونکە ھێزێکی ئەمنی دەست بەسەر شوێنی کارەکەی کردبوو، بۆیە پێویستە دەستبەجێ مواجھەی خێزان و پارێزەری بۆ بکەنەوە و یاسا سەروەر بێت ئازاددەکرێت.
* بلند ئامێدی بەم پەیام و پارچە مۆزیکە پشتیوانی خۆی بۆ زیندانیانی بادینان دەربڕی بوو، پێش دەستگیرکردنی ئێمەی ئاگادار کردبوو کە ھەڕەشە لێکراوە.

تەڤدا پرێس