TEVDA Press

هێڕزڵ سورچی

بیناسن (عەلی حسێن أحمد کروو) كێیە؟

| Friday, 08.26.2022, 10:25 PM |



عەلی حسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمووکراتی کوردستانە، باوکی عەلی (حسێن كروو) جاش بوو لە فەوجی (١٩)ى (محمد قادر ئاغا) بە پلەی ئامر سریە وە ئامری تۆپ هاوێژەكان بو، حسێنی باوکی عەلی لە شەری عێراق و ئێران لە (گردە گۆی) کوژرا جەنازەکەی بەجێما و دواتر کەسێک بەناوی (سەید ئەحمەد) جەنازەکەی حسێن کرووی ھێنایەوە.
لەدوای کوژرانی حسێن، عەلی كوری جێگای گرتەوە بووە جاش لە فەوجی (١٩) لای محمد قادر أغا لە شوێنی باوکی، (عەلی حسێن کروو) بەشداری لە ئەنفالە بەدناوەکانی کوردستانی کردوە لە گۆپتەپە و عەسکەر لە سنوری کـۆیـە لە نێوان سالانی ٨٧-٨٨ دەستی رەشی سوور بووە بە خوێنی دەیان پێشمەرگە و خەلکی سڤیلی بێ تاوان، عەلی حسێن لە شەری گۆپتەپە و عەسکەر دوو پێشمەرگەی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان شەھید دەکات، ئەو دوو پێشمەرگەیە ڵاندگڕۆزێکی چادریان پێ دەبێت، عەلی حسێن جەنازەی ھەردوو پێشمەرگەکان دەخاتە ناو ڵاندگرۆزەکە دەیانبات و جەنازەی دوو پێشمەرگە شەھیدەکە تەسلیم بە قاید فەیلەقی رژێمی بەعسی عێراق دەکاتەوە، لە بەدەڵ ئەوە عەلی حسێن احمد کروو مەدالیای ئازایەتی پێدەبەخشرێت کە دوو (نوتو سوجاع
🎖
) بوو.
دواتر لەسەر سەیارەى ڵاندگڕۆزەرەکە دەبێتە کێشەیان لەگەل کەسێک بەناو (سولێمان ھمک خەیلانی) دواتر محمد قادر سەڕۆک فەوجی (١٩) دەکەوێتە نیوانیان لاندگرۆزەرەکە بە ٧٠٠ دیناری سویسری دەقرسێنن عەلی حسێن ٣٥٠ دیناری سویسری دەدات بە سولێمان ھمک خەیلانی، وە سەیارە ڵاندگرۆزەرەکەی لۆ خۆی ھەڵگرتەوە تا سالی ٩١ ئەو لاندگڕۆزەرەی ھەر لا مابوو.
عەلی حسێن دوو دایکی ھەیە ھەردوو دایکەکەی ناوی (ئایشە) كاتى خۆی یارمەتیان لە حزبی بەعسى عێراق وەرگرت بە ناوی شەھیدانەی (حسێن احمد کروو) یارمەتیەکان بریتی بوون لە (دوو خانوو لە ھەولێر لەگەل دوو بەفرگر و سەلاج، لەگەل دوو فێنکەرەوە و موبەریدە). لە سەردەمەی حکومرانی خۆمالی کـوردیش دووبارە شەھیدانەیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتوە!! پارتی و بنەمالەی بارزانی لە ھەولێرێ زیاتر لە 20 خانویان پێداون لە (قـەریـەی ئـیـتالـی 1 & 2) کەسێک لۆم رونكاتەوە ئایە (حسێن أحمد کروو) باوکی (عەلی) شەھیدی کامە لا بوو؟! ئەو لە شەری عێراق ئێران دا کوژراوە لە جاشایەتی، بەلام شەھیدانەی لە ھەردوو حکومەتی عەرەبی و خۆماڵی کوردی وەرگرتوە!! شەھیدانەی لە حزبی بەعسى عێراق و لە حزبی پارتـی دیمووکراتی کوردستان وەرگرتوە.
ئێستا عەلی حسێن احمد کروو
ئەندامی سەرکردایەتی پارتـی دیمووکراتی کوردستانە! پارتـی و بنەمالەی بارزانـی لە دژی عەشیرەتـی سـورچــی پلە و پۆستیان پێداوە لۆ سەرکوتکردنی پیاو ماقولان و ریش سپی و عائیلە خانەدانەکانی ناو عەشیرەتـی سـورچــی و دەنگە دلێر و ئازاکانی گەنجانی دەڤەری سورچیایەتی.
عەلی حسێن و براکانی وەک دز و چەتە و مافیا رێگری لە ئیش و کارەکانی خەلک دەکەن و دەست بەسەر موڵک و مالی خەڵکدا دەگرن و خەلک دەکوژن و تەعدای ناموس لە خەلک دەکەن، هەتا ئێستا زیاتر لە (١٦) ھاولاتی سڤیلی عەشیرەتی سورچی، بە دەستی عەلی حسێن و سعدون و حەیاس و خێرداری و براکانی تری  کوژراون.
هەرزل سورچی