لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سه‌روه‌ت و سامانێ به‌رهه‌م سالح

Thursday, 09.03.2020, 04:33 PM


1- ئەوکاتەی بەرهەم ساڵح جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو ، لەگەڵ سەلام قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا، 70 ملیۆن دۆلارییان لەپڕۆژەکانی کارەبادا وەک بەرتیل لەکۆمپانیا چینییەکان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی کارەبای زوبەیدییە .

2- به‌ بڕی 54 ملیۆن دۆلار کارگەی دروستکردنی کێبڵ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا كریوه‌.
3-بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەحمەد ئیسماعیلی گەورە بازرگان، لە ئەردەن و کوەیت دەیان پڕۆژەی بازرگانی گەورەی لەبوارەکانی نەوت و دەرمان بەگەڕخستووە.
4- بەرهەم ساڵح کەشتی و یەختی تایبەتی گواستنەوەی نەوتی لەکوەیت کڕیووە و مانگانە ملیۆنان دۆلاری دەستدەکەوێت.
5- بەرهەم ساڵح بەپارەی حکومەت و بەئیمزای خۆیی و ئاشتی هەورامی 260 ملیۆن دۆلاری بەناوی دروستکردنی زانکۆی حکومییەوە وەرگرتوو و زانکۆی ئەمەریکی ئەهلی پێ دروست کرد، لەو پارەیەش تەنها 60 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی زانکۆکە خەرجکرا
6- و 200 ملیۆنەکەی تری لەسەر دەریای مردوو لەئەردەن هۆتێلی کامپنیسکت پێ کڕییەوە و بەشێکیشی بەتین ساڵحی برای بازرگانی جگەرە و مەشروبی پێوەدەکات.
7- بەرهەم ساڵح ئەوکاتەی بوو بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێش هەرکەسێک ژن خوشکەکەی و منداڵەکانی وەک ڕاوێژکار لەژێرباڵی خۆیدا دانان و لەهەولێر نەخۆشخانەی تایبەت و کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانی بۆ دامەزراندن و لینکی لەگەڵ کۆمپانیای ئینلیل ئینێرجی تایبەت بەنەوت بۆ دروستکردن.
8- بەرهەم ساڵح لەسەر ڕووبەڕی 4400 دۆنم زەوی تەرخانکراو بۆ پارکی هەواری شار تەنها 4 هەزار دۆنمی سیاج کردووە و 400 دۆنمەکەی تری بەکراوەیی لەنزیک تونێلی پێشڕەو و بەرزاییەکانی سلێمانی جێهێشتووە بەبێ ئەوەی سیاج بکرێ، وهه‌لیگرتووه‌ بیكات به‌ پروژه‌ی بازرگانی و ستی و ڤیلا.
9- بەرهەم ساڵح نزیکەی 100 دۆنم زەوی لە (جێ شانە و بەکرەجۆ و داراغا و پشتی باروتخانەکەی تاسڵوجە) لەسەر (سەرباخی ژنی) تاپۆ کردووە و هەڵیگرتووە بۆ ئەوکاتەی شەقامی 100مەتری و هێڵی شەمەندەفەرەکەی فاروقی مەلا مستەفا گەیشتە سلێمانی بەملیۆنان دۆلار قازانج بکەن و سەرمایەگوزاری پێوەبکەن.
10- بەرهەم ساڵح دوای بوونی بەسەرۆککۆمار دوو کۆمپانیای بەناوەکانی (ڤێنەندی ڤێنچەر و هامیڵتن بریدجس) لە لەندەن و دوبەی بۆ یەکێک لەخزمە نزیکەکانی دامەزراندووە کە لەبواری نەوت و کارەبا و دەرمان و بیناسازیدا لەعێراق کاردەکەن و تەواوی خێر و بێرەکەی بۆ بەرهەم ساڵح و چەند کەسێکیترە
11- کۆمپانیای کرێزت پەترۆلیۆم لەڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە لەهەوڵی وەرگرتنی پڕۆژە بنیاتنانەوەی کارەبای عێراق دەدات کە بودجەکەی زیاتر لە 40 ملیار دۆلارە و بەرهەم ساڵح و پشک و بەرتیلەکەشی پێشەکی وەرگرتووە.
12- بەرهەم ساڵح دوای بوونی بەسەرۆککۆمار گەورەترین ڤێلای لەمێرگەپان بە تێچووی 4 ملیۆن و نیوو دۆلار دروستکردووە.
13- بەرهەم ساڵح نزیكه‌ی 50 کەسی وەک ڕاوێژکار و یاریدەدەر لەسەرۆکایەتی کۆمار دایمەزراندبوون، به‌میزاجی خۆی، وزورینه‌یان بندیوارن.
14- بەرهەم ساڵح 8 مانگ پێش ئێستا 29 دەفتەر دۆلاری لەپارەی یه‌كێتی وەرگرتووە بەناوی دروستکردنی قولەی حەرەسیاتەوە بۆ پاسەوانەکانی لەڤێلاکەی مێرگەپان ، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە قولەی حەرەسیاتەکان 4 قولەیە و تەنها 1 دەفتەر دۆلاری تێچووە و 28 دەفتەرەکەی تری دیار نیە.
15- به‌رهه‌م سالح پشكێكی زوری له‌ گروپی كومپانیایه‌كانی قه‌یواندا هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ كومپانیاكانی حزبی له‌ سه‌ر ئاستی سلێمانی له‌ خۆراك و بیناسازی و نه‌وت و ده‌رمان و جگه‌ره‌.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟