ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ ڕاپۆرتی پێشێلکاری مانگی ئابی بڵاوکردەوە
| Monday, 08.29.2022, 07:58 PM |
ڕێكخراوی چاودێریی مافهكانی مرۆڤ (Human Rights Watch) لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ٥و ٦ـی مانگی ئاب دوێنێ لە
ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند : “بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ٥و٦ـی مانگی ئاب دەیان
رۆژنامەنووس چالاکوان و پەڕلەمانتاروسیاسەتمەدار بەشێوەی نایاسایی لەلایەن
هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراون “. ئادەم کۆگل، جێگری بەڕێوبەری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست لە هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت :“ بەکارهێنانی هێز بۆ سەرکوتکردنی
ناڕەزایەتیەکان و گرتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان کارێکی خراپەو باشترین ڕێگا بۆ
چارەسەرکردنی توڕەیی خەڵک ئەوەیە کە ڕێز لە مافە سەرەتاییەکان و ئازادی خۆپیشاندان
بگیرێت “. ڕەحمان غەریب بەڕێوەبەری
سەنتەری میترۆ بە هیومان ڕایتس وۆچی ڕاگەیاندووە کە
“ ٧٨ پێشێلکاری
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دژی ٦٠ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن لە کاتی
خۆپیشاندانەکان ئەنجام دراوەو هێزە ئەمنییەکان لە کاتی خۆپیشانداندا ڕۆژنامەنووسان
دەکەنە ئامانج و نایانپارێزن و ترسیان هەیە لە کامێرامانەکان کە هەلسوکەوتی
نایاسایی هێزە ئەمنیەکان ئاشکرا بکات”. پارتی و یەکێتی هەرزوو ڕێوشوێنی نائاساییو
نایاساییان بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسانو چالاکوانانو پەیامنێرو کامێرامانی
کەناڵەکان گرتەبەر، سەرەڕای كەشێكی ئەمنی توندو قەدەغەکردنی دەرهێنانی مۆبایلو
کامێراو مایک کە ئامانجیان ئەوەبوو ڕێگریی لەگواستنەوەی دیمەنی خۆپیشاندانەكان
بكرێت، بەڵام لەزۆربەی شارو شارۆچكەكان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، پارتیو یەکێتیش
توشی ترسێکی گەورەو هەناسەتەنگی بووبون . لینکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ
https://www.hrw.org/news/2022/08/28/kurdistan-region-iraq-arrests-deter-protest
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved