TEVDA Press

هێمن مامەند

چوار ساڵ و نۆ مانگە بەناحەق لەزیندانە لەلایەن هێزێکی سەر بەپاراستن نێردرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر

| Tuesday, 08.30.2022, 06:26 PM |


بەپەلە

ڕەمەزان عەبدول عەزیز برادۆستی، کەچوار ساڵ و نۆ مانگە بەناحەق لەزیندانە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە ئێستا لەلایەن هێزێکی سەر بەپاراستن نێردرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر

ڕەمەزان ماوەی مانێگە مانیگرتووەو بەم هۆیەشەوە قاچێکی لەدەستداوە .

سەرچاوەیەگی ئاگادار پێیڕاگەیاندم" لەنەخۆشخانە هێزەکەی پاراستن دووژنیان دەستگیرکردووەو وتویانە بۆ وێنە دەگرن، بەڵام دوای پشکنینی مۆبایلەکانیان بۆیان دەرکەوتووە ، هیچ وێنەیەکیان نەگرتووە، بۆیە ئازادیان کردوون
هێمن مامەند