بەرپرسێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت بەتەڵاقم بواری ساختەکاریم پێ نەدەن دەبمە یەکێتی
| Friday, 09.02.2022, 11:27 PM |
ـ ڕۆژی ٣٠-٨-٢٠٢٢ ناوچەی یەکی سلێمانی ، لە ناو لقی ٤ هەڵبژادنی بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ ئەنجامداوە . سەرلەبەیانی زوو دەنگدان دەستی پێی کردووە ، هەر لەسەرەتاوە ( شێخ فازڵ بەرپرسی ئاسایشی بارەگاکانی پارتیە لە سلێمانی ) هەرچی گەنج و خزم و کەسوکاری هەیە بردویەتی بۆ دەنگ دان .پئیان گوتووە ئەوانە ناویان لە داتا بەیس نیە ، شێخ فازڵ گوتویەتی بە تەڵاقم دەرنەچم و ئەوانە دەنگ نەدەن، ئێستا ئەبمە یەکێتی .لیژنەکە چاو پۆشیان لێی کردووە و ، بە دڵی خۆی تەزویراتی کرد و کارتیان پڕکردەوە . شیلانی شێخ جەعفەر لەسەری کردیتە هەرا ، شێخ فازڵ، شیلانی بانگ کرد وە و پێی گوتوە دەنگیش بۆ تۆ تەرتیب دەکەم و مەیکە هەرا . دواجار شیلانیشی دەرچواندووە . بەڵام ئەوەی کۆمیدیە ئەوەندەی بە دەنگی تەزویر دەنگیان داوە، کە دەنگەکان زیاتر بووە لە ڕێژەی ناوی لیستەکە . لەسەرووی ئەمانەش بەرپرسی ناوچەکە خۆی دەرنەچوو کە ناوی شێخ سەڵاحە .. .
بەکورتی ساختەکاری بۆتە سیمایەکی پارتی بەڕادەیەک ھەموو ئەندامانی لەگەڵ یەکیش دەیکەن.
"کادیرێکی لقی ٤"
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved