حاکمێک خۆشەویست لای خەڵک و سزادراو لەلایەن مافیاکانەوە...
| Saturday, 09.03.2022, 06:11 PM |
نامەێک بۆ تەڤدا هاتووە ئێمەش وەکو خۆی بلاویدەکەینەوەئهمشهو شه‌وێكى خه‌ماوى بوو بۆ گه‌لى كورد وه‌ك زۆربه‌ى شه‌و و رۆژه‌كانى دیكه، ئه‌ویش به كۆچى دواى حاكم فه‌رهاد حاته‌م حسێن داواکاری گشتی سلێمانی.حاكم فه‌رهاد وه‌ك هاوڕێ و كه‌سه نزیك و رۆژنامه‌نوسه‌كان باسى ده‌كه‌ن، دادوەرێکی شارەزا و بەئەزموون بوو، جێگە دەستی لە داڕشتنی چەندین پڕۆژە یاسای گرنگ هەبووە و ماوەی چەندین ساڵ وەک ئەندامی داواکاری گشتی گەرمیان خزمەتی کردووە و گرنگی بە کەیسە نیشتمانییەکان داوە و پاشان بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی بووە و خزمه‌تێكى زۆرى كردووه.
ئه‌مشه‌و له‌كاتى مه‌راسیمى شۆردنى ته‌رمى هاوڕێكانى چه‌ندین روداویان ده‌گێڕایه‌وه، یه‌كێك له هاوڕێكانى وتى دوو رۆژ به‌ر له ئێستا سه‌ردانیم كرد و وتى: "ترسم هه‌یه منداڵه‌كانم به‌بێ باوكى گه‌روه بن، چونكه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه"، راستبوو مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌بوو، چونكه رۆژانه چه‌ندین كه‌یسى ده‌جولاند، ئه‌و ئه‌گه‌ر بیوستبایه ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌س ده‌بوو، ته‌نها و ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌یسدا ئاماده‌نه‌بوایه یاخود بێده‌نگ بوایه.
حاكم فه‌رهاد چۆن كۆچى دوایى كرد؟
ئه‌مڕۆ كه پشووى فه‌رمى بووه له ماڵه‌وه بووه و نیوه‌ڕۆش نانى خواردووه، دواى نان خواردنه‌كه كه‌مێك هه‌ستى به ئازار كردووه، به‌ڵام وتویهتى هیچ نییه و پشوو ده‌ده‌م و خه‌وتووه، خه‌وێكى قوڵ و هه‌ڵنه‌ستاوه، بۆیه چونه به‌خه‌به‌رى بهێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد وته‌نى له شیرنى خه‌ودا كۆچى دوایى كردووه، ئه‌گه‌رچى بردویانه بۆ نه‌خۆشخانه و دكتۆره‌كان هه‌وڵى زۆریان داوه، به‌ڵام هه‌ر له ماڵ و له‌خه‌ودا به جه‌ڵته‌ى دڵ كۆچى دوایى كردبوو.
گومانی زۆر دەکرێ بەهۆی جوڵاندنی کەیسی گەندەڵی زەوی لە سلێمانی دەرمانخوارد کرابێ و پێشتریش هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن ئەنفالچیەکانەوەو خۆشی ئەوەی وتووە لای خێزانەکەی کە من نەشمرم دەکوژرێم و ناهێڵن بە مەرگی ئاسایی سەر بنێمەوە.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved