وتار

نامەیەک بۆ وارسی جەلالی حیسامەدین

Sunday, 09.04.2022, 09:05 PM


بەپێی ئیتیکی نامەنوسین دەست پێ ئەکەم
بەڕێزان کاک بافڵ وکاک قوباد واریسی مام جەلال ، پەندیکی کوردی هەیە ئەڵێت دۆستم ئەوەیە ئەمگرێنێ دوژمنیشم ئەویە پێم پێئەکەنێ ، جا هیوادارم نامەکە بتانخاتە گریان . بەڕیزان چەند ڕۆژێکە منی دورە وڵاتو ئاوارەی دەستی سیاسیەکانی کوردستان بە ڕەحمەتی باوکیشتانەوە، لە ڕێگەی سۆشیال میدیاو چەند کەناڵێکی میدیاوهەندێ نامەو ئیمێڵەوە باسی چاک سازی ئەبیستم، بەڵێ چاک سازی! من لەو باوەڕەدا نیم بەڕێزتان ئاگادار نەبن چی لە سلێمانیو ناوچەی قەڵەمڕەوی ئێوەدا ئەگوزەری، ئەگەر ئێوە لە چاک سازین ڕەنگە کەمی تەمەنتان و کەمی ئەزمونتان و گەندەڵەکانی دەورو پشتتان ڕێگە نەدەن لە ئەحواڵی مەملەکەت تێبگەن، وە چی بکەن باشە، هەمو حوکمڕانەکانی دنیا بە کۆمەڵێک کەس دەورە دراون لە ناو ئەو کەسانەدا بەرژەوەند خواز و ماستاوچیو گەندەڵ هەن، بەڵام لە هەرێمەکەی ئێوەدا زۆرینەن، ئەوانەش لە ئێوە نزیک ئەبنەوە ئەیکەنە هەلێک بۆ دەوڵەمەند بون، بەندە بە هەزاران کیلۆمەتر دورم لێتانەوە، لە دوی هیچ کارێکێش ناگەڕێم، چاوڕێی خەڵاتو شاباشیش نیم، بەڵام وەک کەسێک کەحاڵی کوردستان نیگەرانم ئەکات هەندێ پێشنیار ئەخەمە ڕوو ئەگەر کاریشی پێ نەکەن ئەوا من ویژدانی خۆمم ئاسودە کردوە.
هەنگاوەکان
١ ــ گۆرینی سیستمی دادگاو خانەنشین کردنی ئەو ستافەی ئەمڕۆ دادگاو داوکاری گشتیان لە دەستدایە لێپێچینەوە لێیان ، جونکە دەیانو سەدان دۆسیەی گەندەڵی هەیە کە خۆیان تیایدا هاو پشکن و لە گەڵ پارێزەرەکاند بە شەریکی داوا ئەبینن ،
٢ــ هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئەو گرێ بەستانەی لە گەڵ ئەو کۆپانیایانە کراون کە یاری بە موقەدەراتی میلەتێک ئەکەن ، بۆ نمونە بۆ ئەبێت بە تەنها بەشی دارایی ئاوی سلێمانی بدرێت بە کۆمپانیاکەی پورزاکەتان بە ناوی( کۆمپانیای گرنگ ) ەوە ئەگەر بەچاوێکی ژیرانەوە سەیری ئەم پرسە بکەن تێ ئەگەن گەندەڵی گەشتۆتە چئاستێک ، بپرسن ئەو فەرمانگەیە کاریان چیە ئەگەر فاشیلن هۆکارەکەی کێیە ؟ کێ حاکمی ئەم دەڤەرەیە وا فەرمانگەکانی وایان بەسەر هاتوە ، ئەو گرێ بەستە لە کوی و چۆن کرا ؟ دەیان پرسیاری تریش .
٣ــ ئەم هەمو کۆمپانیا سکیوریتیانە کە سەرجەم هی بەر پرسانن و کوڕەکانیانە، ئەی پۆلیسو ئاسایش کاریان چیە ؟ ئەمڕۆ هەر هەمویان سەرقاڵی تجارەتی تلیاکو مادە هۆشبەرەکانن ، با ئاگادار بن .
٤ ــ لە سەر مەرزەکانی ناوچەی سلێمانی ڕێژەی چالاکی بازرگانی لە % ٤٠ کەم ئەکاتو لە حاجی هۆمەران لە % ٧٠ زیاد ئەکات ، ئەزانن بۆ؟ لە بەر ئەوەی بار هەڵگرێک ئەبێت دە جار سەرانە بدات ، پەروێز خان و باشماغ پانزە تا شانزە کۆمپانیای ب بار هەڵگرێک ئەبێت دە جار سەرانە بدات ، پەروێز خان و باشماغ پانزە تا شانزە کۆمپانیای بێ داکو بابی تیایەو هەر یەکەیان بەجۆرێک سەرانە لە بارهەڵگرەکان ئەسەندن .
٥ــ کۆمانیا دا ئەمەزرێنن بۆ بەردەم داد نوسو دادگا کە کەس خاوەنەکانی نانسێت کێن هی کەسو کاری مەسئولەکانن ئەو بڕە پارەیەی کە لە هاوڵاتی وە ئەگرن پێنچ جار بە قەد ئەو ڕسوماتەیە کە ئەدرێ بە حکومەت ، کاتێکیش دێینە سەر حساب ئەڵێن سلێمانی وارداتی نیە .
٦ ــ ژمارەی شەهیدانی شەڕی نە خوازراوی داعش ناگاتە دوو هەزار ، بەڵام شارەوانی سلێمانی ، بیستو حەوت هەزار پارچە زەوی ئەفرۆشێ و سەرۆکی شارەوانی ئەو سەردەمە لە بری دادگاییکردنو سزادان ئەکرێتە ڕاوێژکاری بەڕێزتان .
٧ ــ کاک قوباد کەسێک ئەکات بە بەڕیوەبەری نوسینگەکەی پاش ساڵێک ئەبێتە ملیۆنێر ، پرسیتان لە کوێی بوو ؟
٨ــ قوتابخانەو نەخۆشخانە ئەفرۆشن بە قەیوان ، بەڵام ئەگەر کەسێکی دڵسۆز لە ماڵپەڕێکدا شتێک لەسەر نەخۆشخانەی تەعلیمی بنوسێ ئەوا ئیهانەی ئەکەنو ئەیگرن ڕاپێچی زیندانی ئەکەن . لە کوێی دنیادا قوتابخانە تێک دراوەو لە جێگەکەی مۆڵی بازرگانی دروست کراوە ؟ لە کوردستانەکەی قەیواندا نەبێت !
٩ــ پرسیارتان کردوە بۆچی کارەبای کوردستان چاک نابێت ؟ لە بەر ئەوی ئەگەر چاک ببێت ئەوا هەزارو دوسەد مولیدە ئەوەستێت کە هەر یەکەیان بەرپرسێکی لە پاڵدایە .
١٠ــ بەڕێزتان ئاگاداری بەنزینو سوتەمەنین چۆن و ژینگەی وڵاتیان وێران کردوە كێی لە پشتە لە هەر وڵاتێکی تردا بێت خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە ئەدرێنە دادگاو حوکمی هەتا هەتاییان بەسەردا ئەسەپێنرێ. هەمو ماڵو موڵکیان دەستی بەسەردا ئەگیرێ .
١١ـ بەڕێزان هەندێ کەس لە سێبەری ئێوەدا هەڵتۆقیون کە ڕەنگە بۆ ئێوە نەنگی بێت قسەشیان لەگەلدا بکەن چجای ئەوەی لە پاڵتاندا لە سەر شاشە دەر بکەوەن بۆ نمونە مەلا یاسین کە بەناوی ئێوەوە ئەدوێت ، لە پاڵ پورە شانازتانا قسەی زل ئەکات لە من مەپرسن لە کاسبکارانی سلێمانی بپرسن بزانن ئەم کەسە کێیەو چیە ، تا ئەم چرکە ساتە ئەو مۆڵەتانەی وەری گرتون چەندیانی جێبەجێ کردوە جگە لە فرۆشتنەوە ، بە داوی لێبوردنەوە کە خەڵک باش ئەزانن خۆشی بێ شەرمانە ئەڵێ گوایە دەڵالی یەکێتیە ، لێرەدا مەبەست ئێوە نیە وەک کاک بافڵو کاک قوباد ، بەڵکو بەرپرسانی یەکێتی، بەڕێزان با ئەم جارە تا ئێرە بەس بێت ئەگەر بانگەوازەکەمم سودی هەبو ئەو نەک من کەسانی تر زۆرن دۆستایەتیتان بکەن ، بۆ ئەوەی شۆڕشێ بخولقێنن ، ببنە حیزبی یەکەمی کوردستان
بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد چارەسەر ئەوە نیە دزەکانو گەندەڵەکان بنێرنەوە ماڵەوە ، جونکە ئەوە خەڵات کردنە و دەرباز بونیانە لە دەست یاسا وە ڕەنگە خۆشیان پێیان خۆش بێت بۆ ئەوەی ئەو تاڵانیەی کردویانە بە ئیسراحەتو بێ سەریەشە دانیشنو بیخۆن بەڵکو پیویستە هەمو ئەو دزو گەندەڵانە بدرێنە دادگاو سزا بدرێنو ئەو پارانەی بردویانەو ئەو بەرتیلانەی وەریان گرتوە لێیان دەر بهێننەوە ، بۆ ئەوەی ببنە عیبرەتو دوای ئەوان کەسی تر نەبێتە مافیاو تاڵانچی .
هیوادارم نامەکەم بیپێکێ و ئێوەش دەس بەکاربن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟