باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌یه.
| Friday, 09.09.2022, 02:38 PM |
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک) هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ئاشكراكرد و ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌یه.
ـ سەبارەت بە ئازادی كاری میدیایی و فشارەكانی دەسەڵات لەسەر رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: جۆرێک لە پاشەکشە لە ئازادی و کاری رۆژنامەوانی دەبینرێت و ئەمە بەرپرسیارێتییە بۆ ئێمە کە لە پەیوەندییەکانمان بە پەرۆشەوە رەچاوی ده‌كه‌ین".
وتیشی: "كێشەكە لە گوێگرتنە لە رەخنەكان، كاربەدەستانی حكومەت پێیان خۆش نیە رەخنەیان لێبگیرێت، نایانەوێت گوێیان لە رەخنەگرتن بێت".
لەوبارەیەوە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند بە ناوی تيمی پارێزەرانی بەرگریکار لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوای بادینان سوپاسی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکەین کە لە نزیکەوە چاودێری پرسەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکەن و هیواخوازین شان بە شانی ووڵاتانیتر لە ڕێگای نێردە دیپلۆماتیەکانیان لە هەرێم سەرکۆنەی زیاتری دەسەلاتدارانی هەرێم بکەن لە بابەت پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و دەست تێوەردانیان لە کاروباری دادگاکان و داوای پشتیوانی زیاتریان لێدەکەین .
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved