مه‌سعود بارزانی، سیاسه‌تمه‌داری كورد هیچ كاتێك گرنگی به‌دیموكراسی نه‌داوه
| Saturday, 09.10.2022, 11:31 AM |
مایکڵ ڕۆبن: دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لاى مەسعود بارزانی وەك شەكری شیرین وایەمایکڵ ڕۆبن، لێکۆڵەری ئەمریکیی لە نوێترین وتاریدا ڕایگەیاندووە، دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق لاى مەسعود بارزانی وەك شەكری شیرین وایە، دەشڵێت: بارزانییەکان له ڕێگا‌ی چه‌ندین گروپ و كۆمپانیای سێبه‌ره‌وه، ته‌واوی سه‌رمایه و داهاتی هه‌رێمی كوردستانیان قوتداوه.
مایکڵ ڕۆبن، لێکۆڵەری ئەمریکیی لە وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە: مه‌سعود بارزانی لەکاتى خۆپیشاندانەکانى ناوچەکانى عێراقدا بە یه‌كێتی ڕاگەیاندووە، جگه له به‌رهه‌م ساڵح كێ ده‌بێت بە سەرۆک کۆمار ببێت، ته‌نانه‌ت له‌تیف ڕه‌شید، كه ئاوه‌ڵزاوای تاڵه‌بانییه، وه‌ك كه‌سێك بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قبوڵكراوە.
ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکیە ڕاشیگەیاندووە: بارزانی به‌دانانی كوڕ و كوڕه‌زاكانی له پێگه‌ی هه‌ستیاردا، گره‌وی مانه‌وه و به‌هێزبوونی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، له ڕێگا‌ی چه‌ندین گروپ و كۆمپانیای سێبه‌ره‌وه، ته‌واوی سه‌رمایه و داهاتی هه‌رێمی كوردستانیان قوتداوه.
لە کۆتایى نووسینەکەیدا ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکییە ئاماژەى بەوەشکردووە: له‌وانه‌یه لابردن و دوورخسته‌نه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق وه‌ك شه‌كرێكی شیرین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه وابێت.
تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر دیاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى داهاتووى عێراق نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن و هەردوو لایان بەکاندیدى سەربەخۆ کێبڕکێ لەسەر بەدەستهنانى پۆستەکە دەکەن، لەو چوارچێوەشدا یەنەکە بەرهەم ساڵح و پەدەکەش ڕێبەر ئەحمەد-یان بۆ بەدەستهێنانى پۆستەکە کاندید کردووە
لە ماوەى دوو مانگی ڕابردوودا سێ جار کۆبوونەوەی فوئاد حسێن، وەک نوێنەرى پەدەکە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکى یەنەکە لەبارەی کاندید پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق بەڕێوەچووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved