TEVDA Press

دکتۆرە ڤالا فەرید لەکوێیەوە بۆ کوێ

| Sunday, 09.11.2022, 12:26 PM |



ـ زانیاری لەسەر وەزیری هەرێم بۆ کار و باری پەرلەمان کە ماوەیەک ئەندامی پەرلەمان بوو دواتر بە کاتی بوو بە سەرۆکی پەرلەمان دواتر وەزیری هەرێم بۆ کار و باری پەرلەمان بە ناوی دکتۆرە ڤالا فەرید

۱‌‌‌‌ـ پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە خانوویەکی ۱۰۰ مەتری دەژیا لە گەرەکی هەژاران بە ناوی گەرەکی ۹٤ باداوە دوای ئەوەی بوو بە پەرلەمانتار چووە خانووی پەرلەمانتاران لە شاری ئیتالی (۱)یەک
وە بە ناوی مامۆستای زانکۆ خانوویەکی ڕوکنی دوو نهۆمی لە گەرەکی مامۆستایانی زانکۆی نوێ وەرگرت کە لەوکاتەدا پەرلەمانتار بوو مامۆستا نەبوو
۲ـ ئەو خانووەی کە بە ناوی پەرلەمانتاری وەریگرت لە شاری ئیتاڵی(۱) یەک لە یەکێک لە خانووەکانی دەستەی سەرۆکایتی پەرلەماندا بوو لە جادەی ۱۰۰ ی کە دەچوویتە ناو شاری ئیتاڵی۱ یەک کۆڵانی یەکەم بە دەستە چەپ خانووی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بوون کە ئەو کات ماوەیەک بە کاتی سەرۆکی پەرلەمان بوو کە لە پەرلەمان تەواو بوو ئەو خانووەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی فرۆشت کە تێیدابوو بە نزیکەی هەشتا دەفتەر دۆلاری ئەمریکی کە ئەوە موڵکی پەرلەمانە و بە هیچ شێوەیەک نابێ بفرۆشرێت
پارەکەش بۆ پەرلەمان نەگەڕایەوە کەس نەیزانی چی بەسەر هات
۳ـ پارچە زەویەکی زۆر گران بەهای لەسەر دووسایدی نوێی عەنکاوە وەرگرت دواتر گەورەترین باڵەخانەی لەسەر دروست کرد کە شوێنێکی زۆر ستراتیجییە کە پاپای ڤاتیکانیش لەو شوێنە زەوی پێ نادرێت کە لە سنوری عەنکاوەیە
٤ـ خوشکێک و دوو منداڵی ڕەوانەی ئەوروپا کرد خۆی سەرپەرشتی ناردنەکەی کرد بە داخەوە هەر سێکیان لە بەحری ئیجە لە تورکیا بۆ یۆنان خنکان دکتۆرە ڤالا خۆی لێ بێ بەری کرد گوایە ئاگادار نەبووە کە رۆیشتون
۵ـ دووای تەواو بوونی لە پەرلەمان بووە وەزیری هەرێم لە کار و باری پەرلەمان گوایە کاتی خۆی کە یوسف محمد سەرۆکی پەرلەمانبوو لەسەر لیستی گۆران وتی ماوەی سەرۆکی هەرێم تەواو دەبێت و من وەک سەرۆکی پەرلەمان دەبمە سەرۆکی هەرێم بە وەکالەت
گوایە لەو کاتەدا کاک مسعود بارزانی لە رێگەی سیداد بارزانی داوای لە دکتۆرە ڤالا کردووە کە دەرسەیەکی یاسای بدۆزێتەوە کە یوسف محمد نەچێتە شوێنی سەرۆکی هەرێم و پۆستەکە هەر لای بارزانی بمێنێتەوە گوایە دکتۆرە ڤالا دەرچەیەکی یاسای بۆ بارزانی دۆزیوەتەوە پۆست و کورسیەکە لای ئەو ماوەتەوە و بۆی درێژ کردۆتەوە
لە پاداشتی ئەوە کردیانە سەرۆکی پەرلەمان بە کاتی و دواتر وەزیری هەرێم بۆ کار و باری پەرلەمان لە نۆ کە زۆر باسی چاکسازی و شەفافیەت دەکرێت چاکسازیەکای دکتۆرە ڤالا ئەمانەی خوارەوەن
٦ـ پیاوەکەی دکتۆرە ڤالا بە ناوی محمد قەڵادزێیی کە فەرمانبەرێکی بن دیوار بوو کە موچەکەی لە وەزارەتی ناوخۆ وەردەگرت دکتۆرە ڤالا بە کونفەیە کونەک کردیە راوێژکاری وەزارەتی شەهیدان بە مووچەیەکی زەبەلاح دایمەزراند
۷ـ کچەکەی لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دانابوو ساڵانە بە چەندەها هەزار دۆلار داینابوو دوای تەواو کردنی پۆلی دوانزەی ئامادەی تێکرای کۆنمرەکانی ۹۷بوو کە پار ساڵ تێکرای کۆنمرەی ۱۰۰ بۆ کۆلێژی پزیشکی عام داندرابوو
مناقەشەی توند لەسەر ئەوە بوو کە کۆنمرەی ۹۹ وەربگیرێت یان نا
لە تیڤیەکان موقابەلەی خەڵکانێکی زۆری هەژار و رەش و رووت دەکرا کە منداڵەکانیان کۆنمرەی ۹۹یان هێنابوو بە ماندوو بوون و شەو نخونی یەکێک لەوانە کابرایەکی هەژاری گوڵەبەرۆژە فرۆش بوو بەڵام منداڵەکەی دکتۆرە ڤاڵا تێکرای نمرەکانی زۆر لەوان کەمتر بوو لە کۆلێژی پزیشکی عام وەرگیرا
۸ـ منداڵەکەی تریشی بە هەمان شێوە بردۆتە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەولەتی کە ساڵانە چەندەها هەزار دۆلار دەدات بۆ خوێندنی
۹ـ ئێستا لە خانووی وەزیرەکانە فیوچەر ستی لەسەر رێگای مەسیف لەهەمان کاتدا ڤێلایەکی ۱۰۰۰ هەزار مەتری لە سلاڤاستی لەسەر جادەی ۱۵۰سەد و پەنجا مەتری کریوە بە نزیکەی ۱۰۰سەد دەفتەر دۆلاری ئەمریکی کریوە لە کاتێکدا خانەنشینان لە سەرەی وەررگرتنی موچەکانیان دەمرن کە ۷۰ ساڵ خزمەتیان هەیە کە دووسەد یان سێسەد هەزار دینار وەردەگرن
۱۰ـ لە کابینەی نۆ ژماری پاسەوانەکانی وەزیر زیاد کرا بوون بە ۱۰ پاسەوان
ئەو چوار تا شەش پاسەوانی بندیواری بۆخۆی داناوە کە مووچەی هەریەکێکیا نزیکەی ۱ملیۆن دینارە
۱۱ـ ساڵانە بە ناوی نەخۆشی گەشت دەکەن بۆ ئەوروپا و بەریتانیا بە تایبەت ئێستا لەوێ خەریکی بازرگانیە و ئێستا دەیەوێت پاسپۆرتی دۆمینیکا دەربهێنێت بۆ خۆی و پیاوەکەی و منداڵەکانی دەربهێنێت
۱۲ـ لەبەر ئەوەی گوایە کورسی و پۆستەکەی سەرۆکی هەرێمی لای مسعود بارزانی هێشتۆتەوە
دەرچەی یاسای بۆ دۆزیوەتەوە و لە دەست یوسف محمدی دەرباز کردووە بارزانی بە قەرزاری خۆی دەزانێت بیکا بە ئەندامی سەرکردایەتی لە کۆنگرەی ۱٤ یان وەزیری داد لە خولی داهاتوو تا دەگات بە میدالیای بارزانی
۱۳ـ ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەل ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەن کار لەسەر دواخستنی پرۆژەی چاکسازی هەندێک لە وەزارەتەکان دەکەن تاکوو بە یاسا کۆنەکە زۆرترین سود و قازانجیان دەست بکەوێ بە نموونە وەزارەتی تەندروستی و چەند وەزارەتی تر
۱٤ـ ئێستا ئەوەی دەنگیان پێداوە بۆ ئەوەی ببێت بە ئەندامی پەرلەمان هەموویان پەشیمانن لەو دەنگانەی کە پێیانداوە بەو کاندیدانەن وایان کردووە کە حیزبەکانین بەردەوام لە پاشە کشێدان تەنانەت ئەو ئەندام پەرلەمانە وەلامی هیچ دەنگدەرێکی خۆی ناداتەوە کڵاوی لەسەری هەموویان داناوە
وه هاوکات سکوریتی فیوچەر سیتی کە ئێستا لێی نیشتە جێیە ئاگادار کردۆتەوە کە کەس ئیزن نەدەن بۆ مالەکەی بچێت پێی وتوون بڵێن لەماڵ نیە و دەرچووە.
تەڤدا پرێس