TEVDA Press

ماوەی سزادانی گوهدار زێباری درێژکرایەوە بۆ مانگێک...

| Monday, 09.12.2022, 06:40 PM |


دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ڕابردوو گوهدار زێباری ڕۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان بەبێ هیچ هۆکارێک لە زیندان سزادرا و لەهاورێکانی جیاکرایەوە و دوای ماوەیەک لە بێ سەروشوێنبوونی و دڵەراوکێی کەسوکاری دەرکەوت گواستراوەتەوە زیندانی تاکەکەسی ، و بێبەشکرا لە هەر مافێکی سەرەتایی هەر زیندانیەکی ئاسایی و لەژورێکی بێ تیڤی و کتێب و تەلەفون و جل وبەرگ و تەنانەت بینینی خێزانەکەشی لێ قەدەغەکرا ، لەئێستادا ماوەی سزادانەکەی درێژکرایەوە بۆ مانگێک .

ئەرکی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتییە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری سزادانی گوهدار زێباری و ڕەوشی تەندروستی و بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەیەک پێکبهێنێت بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ ڕێکارێک بۆ ئەو مەبەستە نەگیراوەتەبەر.

ڕێکاری ئاسایی بەرێوبەرانی هەر چاکسازیەکە هەر زیندانیەک بەهۆی سەرپێچی سزابدرێت بەڵام زیندانیانی بادینان لەسەرەتای دەستگیرکردینانەوە تاوەکو ئێستا مامەڵەی نایاسایی و سزادانی بێ هۆکاری زۆریان بەسەردا سەپێنراوە و تائێستاش ئەو فۆبیایە بەرامبەریان بەردەوامی هەیە و مامەڵەی گوماناوی لەگەڵیان بەردەوامە
تەڤدا پرێس